چەند خاڵێک سەبارەت بە پاراستنی زانیارییەکان

لەم دێڕانەی خوارەوە HÎNBÛN ئەیەوێت  ئاگادارتان بکاتەوە، کە کامە داتا و زانیاری ئێوە لە کاتی سەردانتان لەم سایتەدا هەڵدەگیرێ و چی بە سەر دێت و ئێوە چ مافێکتان بە سەریانەوە هەیە.

زانیارییە کەسیەکان هەموو ئەو داتا و زانیارییانە لە خۆ دەگرن کە پێوەندیان بە کەسیەتی ئێوەوە هەیە وەکوو ناو،  ناونیشانی ماڵ و ئیمەیل.

لە بنەڕەت دا ئێوە ئەتوانن بە بێ ئاماژە کردن بە زانیارییە کەسییەکانیشتان کەڵک لەم سایتەی ئێمە وەرگرن.

بە گشتی بۆ پێوەندی گرتنیش هێندێک کانالێ پێوەندی جێگرەوە وەک تەلەفوون و فاکس دابین کراون.

بەرپرسیاری کۆکردنەوەی زانیارییەکان بە پێی مادەی 4، پاراگرافی 7ی یاسا بنەڕەتیەکانی پاراستنی زانیاری ئۆرووپا (DSGVO) و یاساکانیتر بۆ پاراستنی زانیارییەکان:

HÎNBÛN، ناوەندێکی نێونەتەوەیی بۆ راوێژ و پەروەردەی ژنان و بنەماڵەکانیان

ناونیشان، تەلەفوون، فاکس، ئیمەیل:                                                 Brunsbütteler Damm 17 • 13581 Berlin

Tel: 030-336 66 62 • Fax: 030-335 69 36

Mail: info@hinbun.de

کڵێسای ناوچەیی ئیڤانگلیش لە شپانداو

ناونیشان، تەلەفوون، فاکس، ئیمەیل:

Jüdenstraße 37 • 13597 Berlin

Tel: 030-322 944 300 • Fax:  030-322 944 322

Mail: buero@kirchenkreis-spandau.de

 

HÎNBÛN لە ناوەرۆکی پێکهاتەی سایەتەکە و هەروەها هەڵگرتن و لە کارکردنی زانیارییە کەسییەکان کە لە سەر ئەم سایتەدا دادەنرێن بەرپرسیارە. ئەو لایەنەی لە سەرەوە باس کرا دەستی بە هیچ کام لەو زانیارییانە راناگا و بەمجۆرەش هیچ بەرپرسیارێتیەکیشی نابێت.

HÎNBÛN بەو پەڕی بەرپرسیارێتی و بە جۆرەی ئەو یاسایانەی باس کران لەگەڵ زانیارییەکانی ئێوەدا ئەجووڵێتەوە. ئێمە زانیارییەکانتان تەنیا ئەو کاتە هەڵدەگرین، لە کاریان دەکەین و کەڵکیان لێوەردەگرین کە بۆ بەرێوەبردنی داواکارییەک یان خۆ داخوازیینامەیەک پێویست بن. زانیارییەکانتان بە بێ رەزامەندی ئاشکرای ئێوە بە لایەنی سێهەم نادرێ و بۆی نیە بە مەبەستی بازرگانیش بەکار بێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە  گواستنەوەی زانیارییەکان  لە ئینتێرنێت (بۆ وێنە لە کاتی پێوەندیگرتن بە ئیمەیلەوە) ئەتوانێ درزی پاراستنی ببێ. پاراستنێکی تەواو و بێ کەلێن  لە دەستپێڕاگەیشتنی لایەنی سێهەم بە زانیارییەکان لە ئاڕادا نیە.

هەڵگرتنی زانیارییە کەسییەکان

زانیارییە کەسیەکان بە واتەی وردەکارییە تاکە کەسیەکان سەبارەت بە پێوەندییە کەسی و راستییەکان بە کەسیەتی خۆتانەوەیە وەک ناو، ناونیشان، ئادرێس ئیمەیل. ئێمە تەنیا ئەو کاتە ئەم زانیارییانە هەڵدەگرین کە ئێوە خۆتان بە دڵخواز بیخەنە بەردەستمان و لە نێو سایەتەکەش دا رەزامەندی خۆتان بۆ کەڵک وەرگرتن و لە کارکردنیان رابگەیەنن. تەنیا ئەو زانیاریانەش هەڵدەگیرێن کە بۆ راپەڕاندنی هەڵ و دەرفەتەکانی ناوەندەکەمان پێویست بن. ئێمە داوای زانیاری ترتان کاتێک لێدەکەین، کە بۆ مەبەستی وەکوو ئاسانکاری  و باشتر کردنی راوێژە تاکەکەسیەکان بەکار بێت. هەموو زانیارییەکانی ئەو کەسانە دواجار بۆ ئامادەکردنی داواکاری پیوەندی بە پیی مادەی 6 پاراگرافی 1  بەشی ئەلف)  DSGVO لە کار دەکرێن.

زانیارییەکانی ئەو کەسانە ئەتوانێ لە سیستەمێکی بەڕێوەبەری پێوەندی لەگەڵ بەردەنگ دا (” CRM سیستەمی”) یان سیستەمێکی داواکاری بەراوەردی / بەرێوەبردنی هەل و دەرفەتەکاندا ئەپارێزرێت و بە نەناسراوی بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی ستاتیستیکی  داواکارییەکان/راوێژەکان لە چوارجێوەی ئامادەکاری و بڵاوکردنەوەی راپۆرتی ساڵانەی ئێمە دا شیدەکرێنەوە.

 

پێوەندی گرتن

لە کاتی پێوەندی گرتن بە ئێمەوە (لە رێی ئیمەیل، تەلەفوون یان فاکس) زانیارییەکان وەردەگیرێن و بە پێی داواکارییە تاکەکەسیەکاندا لە کار دەکرێن. بەرێکردنی ئەم زانیارییانە بۆ لایەنی سێهەم تەنیا لە سەر رەزامەندی کەسی خاوەن زانیارییەوە دەکرێت. زانیارییەکان ئەسڕێنەوە ئەگەر هیچ داواکاریەکتر (وەک ئاگادارکردنەوەی کەسی خاوەن داتا) لە گۆڕێدا نەبێت یان پێویستی بە هیچ کار لە سەر کردنێک نەمابێت. ئەم پێویست بوونە ساڵانە تاقی ئەکرێتەوە.

 

مافەکانی کەسی خاوەن زانیاری

کاتێک ئێوە زانیاری کەسی خۆتانمان بۆ ئاشکرا دەکەن، لەبەرانبەردا لە کارکردنیدا خاوەن مافی تایبەتین کە لە DSGVO دا و لە مادەکانی 12 تا  23 (https://dsgvo-gesetz.de/) داڕێژراون. بۆ پارێزگاری لەم مافانە (جگە لە کاتی سکاڵای ئیدارەی چاوەدیڕ) تەنیا ناردنی پەیامێکی نا فەرمی بە ریگای ئیمەیل بۆ زابینا کنێپل بەسە: knepel@hinbun.de

مافی زانیاری دان

ئێوە هەموو کاتێک مافی ئەوەتان هەیە کە زانیاری خۆرایی لە سەر سەرچاوە، مەبەستەکان و وەرگری زانیارییە پارێزراوە کەسیەکانتان و هەروەها ماوەی دانراو بۆ پاراستنیان لە ئێمەوە وەرگرن.

مافی چاککردن، بەستن و سڕینەوە

ئەگەر زانیارییە وەرگیراوەکانتان هەڵەیان تێدایە و تەواو نین، ئێوە مافی هەڵەگری و کامڵکردنی زانیارییە کەسییەکانی پێوەندیدار بە خۆتانتان هەیە. ئەم هەڵەگرییە ئەبێ خێرا بەرێوەبچێت.

لە هەلوومەرجی تایبەت دا ئێوە مافی ئەوەتان هەیە کە لەکارکردنی زانیارییە کەسییەکان سنووردار بکەن یان خۆ رایبگرن. هەروەها مافی ئەوەتان هەیە کە داوای سڕینەوە زانیارییەکانتان بکەن. ئەگەر زانیارییەکانتان بۆ لایەنیتریش چووبێت ئەوە وەرگرەکەی ئاگادار ئەکرێتەوە کە ئەبێ بیسڕێتەوە.

هەڵوەشاندنەوەی لە کارکردننی زانیارییەکان

ئێوە ئەتوانن رەزامەندی پێشووتری خۆتان هەڵبوەشێننەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ناردنی ئیمەیلێکی نافەرمی تەواوە. ئەو زانیاریانەی پێش داوای هەڵوەشاندەوە لە کار کراون، چیتر نابنە بەشێک لە داواکەتان.

سکاڵا

لە کاتی شکاندنی یاسای پاراستنی زانیارییەکان دا کەسی بەرکەوتوو ئەتوانێ سکاڵای خۆی بۆ ئیدارەی چاوەدێری بەرز بکاتەوە. ناوەندی چاوەدەێری بەرپرسیار بۆ پرسی یاساکانی پاراستنی زانیارییەکان، بەرێوەبەری پاراستنی زانیاریەکانی فیدراڵ سەر بە دەوڵەتی فیدراڵە و ئێمە لەو بارەوە ئەتوانین راوێژتان پێ بدەین. زانیاری بۆ پێوەندی گرتن بە بەرێوەبەرایەتی بەشی بێرلین بۆ پرسی پاراستن و ئازادی زانیارییەکان: https://www.bfdi.bund.de/SharedDocs/Adressen/LfD/Berlin.html?nn=5217144.

مافی گواستنەوەی زانیاری

ئێوە مافی ئەوەتان هەیە، ئەو زانیاریانەی کە ئێمە بە رەزامەندی ئێوە یان بە مەبەستی راوێژدانەوە لە کارمان کردوون و بۆ لایەنی سێهەممان یان خۆتان ناردراوە لە فۆرمێکی ماشێنی دا وەربگرنەوە. کاتێک بتانەوێ ئەو زانیاریانە راستەوخۆ بۆ کەسی پێوەندیدار بگوازنەوە، ئێمە بەرێوەی دەبەین ئەگەر بێتوو لە رووی تێکنیکیەوە بۆمان گونجاو بێت.
هەڵگرتنی زانیارییەکانی تایبەت بە پێوەندیگرتن و کەڵک لێوەرگرتن

بەشە چالاکەکان (کووکیەکان و ئەوانیتر)

سایتە ئینتێرنێتیەکان بە زۆری لە کووکیەکان کەڵک وەردەگرین. کوکیەکان هیچ زیانێک بە کۆمپیۆتێری ئێوە ناگەیەنن و هەڵگری هیچ ڤایرۆسێکیش نین. کووکیەکان هەل و دەرفەتەکانی ئێمە بۆ ئێوە پارێزراوتر، لەبەردڵانتر و باشتر دەکەن. کووکیەکان فایلی نووسراوی بچووکن و لە سەر کامپیۆتێرەکانان دادەنرێن و لە رێی برۆزێرەکانتانەوە تۆمار ئەکرێن.

زۆرینەی کووکیەکانی کە ئێمە کەڵکیان لێ وەردەگرین پێیان دەوتری “سەیشێن- کووکی”. ئەوان دوای سەردانی ئێوە خۆبەخۆ ئەسڕێنەوە. کووکیەکانیتر لە سەر دەزگاکانتان ئەمێنەوە تا ئەوەی خۆتان بیانسڕنەوە. ئەم کووکیانەوە دەرفەتی ئەوەمان ئەدەنێ کە برۆزێرەکانی ئێوە بۆ سەردانی دواترتان بناسینەوە.

ئێوە ئەتوانن برۆزێرەکانتان بە جۆرێ رێکبخەن، کە ئاگاداری رێکخستنی کووکیەکان ببن و تەنیا لە هێندێ حاڵەتی دیاریکراودا ئیزنی کووکیەکان بدەن، کە ئیزن دان بە کووکی لەحاڵەتی تایبەتیدا چالاک بکرێن یان دواجار بۆ کاتێ جێهێشتنی برۆزێرەکان بژاردەی سڕینەوەی خۆبەخۆ ئەکتیڤ بکرێت. بە ناچالاک کردنی کووکیەکان، لەوانەیە کارکردی سایتەکان سنووردار ببن.

هاتنە ناو سیستەم

بە هەر جار هاتنە ناو سایتەکەدا بە هۆی هۆکارەکانی تێکنیکی پاراستن و ستاتیکیەوە کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکرا، زانیارییەکانی ئەم هاتنە ژووەرەویە تۆمار ئەکرێن. پرۆفایلی بەکارهێنەری درووست نابێت. ئەم زانیاریانە، بە تەواوی یان بەش بەش بۆ لایەنی سێهەم ناگوازرێنەوە. بە جۆرەی پرۆتۆکۆلی دەستپیڕاگەیشتنی بەکارهاتوو، تۆمارکردنی زانیارییەکانی هاتنە ناو سیستەم هەڵگری زانیاری بەو نێوەرۆکانەی خوارەوەیە:

  • ئادرێس – ئای پی کۆمپیۆتێری داوا کراو
  • کات و ساتی داواکاریەکە
  • شێواز / کارکەردی دەستپێڕاگەیشتنی پێویست لە کۆمپیۆتێری داوا کراو،
  • رادەی پێدراوی گوواستراوەی پێویست لە کۆمپیۆتێری داوا کراو (وەکوو فۆڕمی تۆمارکردن)
  • دۆخی دەستراگەیشتن بە سێرڤێری سایەتەکە ( زانیاری گواستنەوە/ نەدۆزینەوەی زانیاریەکان/ بەرێوەنەبردنی فەرمانەکان)
  • ناوی داتای داواکراو (URL) یان ئەگەر ببێ بە رێگای تۆڕی و نێتوۆرکەوە، لێیەوە ئەو زانیاریانە کارکردێک داوا ئەکەن یان ئەخوازن (پێ ئەسپاردن)

فایلی هاتنە ناو سێرڤێر

ئەو شوێنەی سایتەکەی داوە لە بەشی فایلی هاتنە ناو سێرڤێرەوە خۆبەخۆ زانیارییەکان دەگرێ و دەپارێزێت،  کە لە رێگای برۆزێرەوە راستەوخۆ بۆ ئێمەش رادەگوازرێت. ئەمانەن:

  • جۆری برۆزێر/ چەشنی برۆزێر
  • سیستەمی بەرێوەبەری بەکارهاتوو
  • URLی پێ ئەسپێردراو
  • ناوی خانەخوێی کۆمپیۆتێری بە کارهاتوو
  • ساتی داواکاری سێرڤێر

ئەم زانیارانە ناکرێت بۆ کەسێکی تایبەتی تەرخان بکرێن. ئەم زانیاریانە لەگەڵ سەرچاوەکانیتریش دا تێکەڵ ناکرێن. کاتێک بزانین لە شێوازی نایاسایی کەڵک وەردەگیرێ، مافی گەڕان و لێکۆڵینەوە لەم زانیاریانەمان دەبێت.

پلاگینە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی

سایتەکەی ئێمە لە پلاگینە کۆمەڵایەتییەکان (Plugins)ی تۆڕە کۆمەڵایتییە جیاوازەکان وەکوو فەیسبووک و تویتێر کەڵک وەردەگرێ.  ئەم پلاگینانە بە لۆگۆی تایبەتی خۆیانەوە دەناسرێنەوە.

ئەگەر ئێوە سایتێک لە رێگای پلاگینە کۆمەڵایەتییە پێوەندیدارەکانەوە لە نێو سایتەکەی ئێمەدا داوا بکەن، ئەوە بۆزێرەکەی ئێوە راستەوخۆ پێوەندی بە سێرڤێری  ئۆپێراتۆری خاوەن لۆگۆکەوە دادەمەزرێنێت( وەکووfacebook.com  یان  twitter.com). ناوەرۆکی ئەو پلاگینە لە لایەن خاوەن خزمەتگوزاریەکەوە راستەوخۆ بۆ برۆزێری ئێوە ئەگوازرێتەوە و پێوەندی ئەداتەوە بە سایتەکەوە. تکایە ئاگادار بن کە لەکارکردنی زانیارییەکان لە لایەن فەیسبووک، تویتێر و یووتووبەوە لە دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا بەرێوە دەچن. ئێمە هیچ کاریگەرییەکمان بە سەر رادەی ئەو زانیاریانەدا نیە کە لە رێگای بەکار هێنانی ئەو پلاگینە کۆمەڵایەتیانەوە وەردەگیرێن، تەنیا ئەتوانین بە پێی ئاستی تێگەیشتنی خۆمان ئاگادارتان بکەینەوە:

لەگەڵ بەسترانەوە بە پلاگینە کۆمەڵایەتییەکان، خاوەنەکانی ئەزانن کە ئێوە دەستتان بە سایتی ئێمە راگەیشتووە. ئەگەر بچنە ژوورەوەی هەرکام لە خزمەتگوزارییەکانی وەکوو فەیسبووک یان توێتێر دا، خاوەنەکەی ئەم سەردانەی ئێوە بە هەژماری تایبەتی خۆتانەوە گرێ ئەدا. کاتێک ئێوە لەگەڵ پلاگینەکە دەکەونە مامەڵەوە بۆ وینە لە فەیسبووک ” دوگمەی- Like” بەکار دێنن یان خۆ کۆمێنتارێک ئەنووسن، ئەوە راستەوخۆ زانیارییەکانی برۆزێری ئێوە بۆ خاوەن خزمەتگووزاری ئەگوازرێتەوە و لەوێ تۆمار ئەکرێت. تەنانەت کاتێکیش ئەندامی هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نین، دیسانەوە خاوەن خزمەتگووزاری ئەتوانی ئای پی – ئادرێسی بزانێت و تۆماری بکات. مەبەست و رادەی وەرگرتنی زانیاریەکان بۆ لەکارکردن و کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکان لە لایەن خاوەنخزمەتگووزارییەکان و هەروەها مافەکانی پێوەندیدار پێی، ئەتوانن لە بەشی پاراستنی زانیارییەکانی هەرکامەیان دا بدزۆنەوە:

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە لایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە بەم ناونیشانەوە بەڕێوە دەچێ

  1. California Ave, Palo Alto, CA 94304, USA 1601

و لقی ئورووپایشی بەم ئادرێسەی خوارەوە:

Facebook Ireland Limited, Hanover Reach, 5-7 Hanover Quay, Dublin 2 Ireland.

www.facebook.com/policy.php

www.twitter.com/privacy

www.google.de/policies/privacy/

ئێوە ئەتوانن تێکڵاوی بە پلاگینە کۆمەڵایەتییەکان لە رێگای بەکارهێنانی سۆفتوێرێکی تایبەت بە شیکردنەوەی سایتەکان رابگرن، ئەگەر بێتوو

لە سۆفت وێری پێوەندیدار بەرنامەی  (Ghostery) بەکار بێنن. هەروەها “هاتنە دەرەوە” (Ausloggen) لە تۆرە کۆمەڵایەتییە پێوەندیدارەکان – وەکوو فەیسبووک – رێگە لەوە دەگرێ کە کە زانیارییە کۆکراوەکان لە کاتی سەردانی ئێوە بۆ سایتی ئێمە بچێتە بەشی پرۆفایلی ئێوە لەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەدا.

 

پاراستنی زانیارییەکان بۆ کاتی کەڵک وەرگرتن لە پلاگینی فەیسبووک (دوگمەی like)

لە سەر سایتەکەی ئیمە  پلاگینەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، و خاوەنداریەتی فەیسبووک 1 Hacker Way, Menlo Park, California 94025, USA تێکەڵ بوون. ئێوە ئەتوانن پلاگینی فەیسبووک  لە سەر سایتەکەی ئێمە دا بە لۆگۆکەی دا یان خۆ بە “دوگمەی like”کەی دا بناسنەوە. چاوخشاندنێکی گشتی بە سەر پلاگینی فەیسبووک ئەتوانن لێرەوە دەست بخەن: http://developers.facebook.com/docs/plugins/.

کاتێک ئێوە سەردانی سایتەکەی ئێمە دەکەن، بە هۆی پلاگینەوە، پێوەندیەکی راستەوخۆ لە نێوان برۆزێری ئێوە و سێرڤێری فەیسبووک دا درووست ئەبێ. فەسیبووک بەم هۆیەوە زانیاری ئەوەی پیدەگا، کە ئێوە بە ئای پی – ئادرێسی خۆتانەوە سەردانی سایتەکەی ئێمەتان کردووە. ئەگەر ئێوە دەست بە “دووگمەی like” فەیسبووک دابنین، ئەتوانن کاتێک چوونە ئەکاونتی خۆتان لە فەسیبووک، ناوەرۆکی سایتەکەی ئێمە لە گەڵ فەیسبووکەکەتان دا  گرێ بدەن پێکەوە. بەم جۆرە فەیسبووک ئەتوانێ سەردانی ئێوە بۆ سایتەکەمان لە رێی ئەکاونتی فەیسبووکتانەوە تایبەت گڕێ بدات. ئێمە رایدەگەیەنینەوە کە وەکوو خاوەن سایت ئاگاداری ناوەرۆکی زانیارییە گواستراوەکانتان و کەڵک وەرتنیان لە لایەن فەیسبووکەوە نین. زانیاری زیاتر لەو بارەوە ئەتوانن لێرە لە نێو راگەیەندراوی پاراستنی زانیاری فەیسبووکەوە وەر بگرن:

http://de-de.facebook.com/policy.php.

ئەگەر ناتانەوێ فەیسبووک سەردانی ئێوە بۆ سایتەکەمان بە ئەکاونتی تایبەتیتانەوە گرێ بدات، ئەوە تکایە لە ئەکاوتنی فەیسبووکەکەتان دەربکەون.

پاراستنی زانیارییەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە توێتێر

لە سەر سایتەکەمان بژاردەی کەڵک وەرگرتن لە تویتێر دانراوە. کۆمپانیای تویتێر ئەم هەلەی درووست کردووە: 1355 Market Street, Suite 900, San Francisco, CA 94103, USA. بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە توویتێر  و بژاردەی „Re-Tweet“ هەموو ئەو سایتانەی ئێوە سەردانیان ئەکەن بە ئەکاوتنی تویتێرتانەوە گرێ ئەدرێن و بەکاربەرانیتری ناو تویتێریش ئاگادار ئەکرێنەوە. هەروەها زانیاریەکانیش بۆ تویتێر ئەگوازرێنەوە. . ئێمە رایدەگەیەنینەوە کە وەکوو خاوەن سایت ئاگاداری ناوەرۆکی زانیارییە گواستراوەکانتان و کەڵک وەرتنیان لە لایەن تویتێرەوە نین. زانیاریتر سەبارەت بە راگەیەنراوی تویتێر بۆ پاراستنی زانیارییەکان لێرەدا بخوێننەوە: http://twitter.com/privacy

ئێوە ئەتوانن رێکخستنی پاراستنی زانیارییەکانتان لە تویتێر و لە سەر بەشی رێکخستنی ئەکاونتەکەتان http://twitter.com/account/settings بگۆڕن.

پاراستنی زانیارییەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە یوتووب

سایتی ئێمە کەڵک لە پلاگینی سایتی یوتووب وەرئەگرێ کە لە لایەن گووگڵەوە بەرێوەئەچێ. بەڕێوەبەری ئەم سایتە: YouTube, LLC, 901 Cherry Ave., San Bruno, CA 94066, USA. ئەگەر ئێوە سەردانی سایتێک بکەن کە بە پلاگینی یوتووبەوە گرێدراوە، یەکسەر بە سێرڤێری یوتووبەوە پێوەند ئدرێن. لە رێگەیەوە سێرڤێری یوتووب ئەزانێت کە ئێوە سەردانی کام لاپەڕە لە سایتی ئیـمە ئەکەن. ئەگەر ئێوە چوونەتە ناو ئەکاونتی خۆتانەوە لە یوتووب، ئەوە گەشت و گەرانی ئێوە لە ئینتێرنێت بۆ ئەکاونتەکەتان ئەگوازرێتەوە. ئەتوانن ری لەم حاڵەتە بگرن ئەگەر لە ئەکاونتەکەتان بچنە دەرەوە. زانیاریتر سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ زانیارییەکان لە لایەن راگەیەندراوی یوتووب بۆ پاراستنی زانیاریەکان لێرەدا بخوێننەوە:www.google.de/intl/de/polic

پاراستنی زانیارییەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە Google Maps

ئەم سایتەی ئێمە کەڵک لە بەرهەمی Google Maps سەر بە کۆمپانیای گووگڵ وەردەگرێ. بە کەڵک وەرگرتن لەم سایتە ئێوە رەزامەندی خۆتان بۆ هەڵگرتن، کارپێکردن و کەڵک وەرگرتنی خۆ بەخۆ لە زانیارییە وەرگیراوەکان بۆ نوێنەرەکانیان یان لایەنی سێهەم رادەگەینن. مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن لە Google Maps لە ژێر ناوی “Nutzungsbedingungen von Google Maps” دا ئەتوانن ببینن.

 

لینکەکان

بەشی وێبی ئێمە کۆمەڵێ لینکی سایتەکانیتر لە خۆ دەگرێ. ئێمە هیچ کاریگەرییەکمان لە سەریان نیە و ناشزانینن کە ئەوان چ یاسا و رێسایەک بۆ پارێزگاری لە زانیارییەکان ئەگرنە بەر.

پاراستن

HÎNBÛN بە کەڵک وەرگرتن لە راوێژ لەگەڵ لایەنی تێکنیکی و بەرێوەبەری رێوشوێنەکان بۆ پاراستنی زانیارییەکان هەوڵ ئەدا کە ئەو زانیارییانەی ئێوە لە دەستکاری، ون بوون و خراپ کردن و دەستپێڕاگەیشتنی خەڵکانێکی ناپێوەندیدار بەو زانیارییانە بە شێوەی ئانقەست یان ‌‌هەرەمەکی بپارێزێت. هەوڵەکانی ئێمە بۆ پاراستنیان بە پێی پێشکەوتن تێکنیکەوە گەشە پی ئەدرێن.