HÎNBÛN سمینار و خوولی فێرکاری بەردەوام بۆ ژنان ( و منداڵەکانیان) و هەروەها بۆ هاوکارەکانی پێشکەش دەکات
خوولەکانی فێرکاری
خاڵێکی هەر بنەڕەتی لێرە ئاڵوگۆڕی بیروڕایی ژنان لە ناو خۆیاندا و ئامادەییان بۆ پشتیوانی لە یەکترە. بۆ وێنە ئەتوانین ئاماژە بە خولێکی فێرکاری بۆ درووستکردنی وێنەی هێڵکاری بۆ کاتی بانگەشەی تۆڕی شپانداو دژی تووندوتیژی خێزانی بکەین. لێرە ئەو ژنانە لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە کە بۆ ساڵانێک لە ژێر تووندوتیژی خێزانی بوون، ئەوانەی دوای گەڵێ کۆسپ و چەرمەسەری توانیبوویان لە پیاوەکانیان جیا ببنەوە و خاوەنی یەکەم ئەزموونە هەرە ترسناکەکان بوون. ئاڵووگۆڕی پر لە هەست و زیندووی ئەم ئەزموونانە وای کرد ئەو ژنانەی بەهێزتر بن و یارمەتیدان کە یەکەم هەنگاوەکانیان بهاوێژن. جیا لەوەش ژنەکان هەموویان هێندە دڵگەرم بوون کە بە کێشانەوە وێنەکانیان، سەرنجەکان بۆ ئەم پرسە رابکێشن و بەمجۆرە بەشداری ئەو چالاکیە ببن.
زۆر وۆرشکۆپ و خووڵی فێرکاری جیاواز بۆ پرسی کۆچبەری و جێ هێشتنی وڵات و نیشتمانەوە تەرخان کرابوون. ئەزموونەکان لە بەشی راێژکردن، لە نێو گرووپەکان و لە رێورەسم و کۆبوونەوەکان ئەو راستییەان سەلماند کە هیچ کەسێک حەز ناکات نیشتمان و زێدی خۆی لە هیچ و خۆرا و بە دڵخوازی خۆی بەجێبێڵێت. لێ ئێستا هەمووی بوونەتە حەز و خۆزگە، خەفەت یان دڵتەنگی و بێ هیوای. بەشێک لەم هەستانە لەو گۆرانیە پڕ لە دڵتەنگییەکاندا رەنگ ئەدەنەوە هێندێکیتریان خۆیان لە پشت وێنەکانەوە حەشار داوە. ئەم هەستانە هەمیشە هەن و قەت کۆن نابن. بە هاوکاری تراپیستی هوونەری هەوڵ ئەدرێ نیشتمان و ماڵی پێشوو لە بیر و زێهن دا بپارێزرێ و هاوکات خۆ بە خاوەن وڵاتی ئێستاش بزانن.
خوولەکانی فێرکاری چاوەڕوانکراو
سمینارەکان
سمینار بۆ هاوکارەکان:
تەرخانکراوە بەو پرس و بابەتانە کە لە رۆژانی کاری ئاساییەدا بە هۆی کێشەی بێ کاتیەوە ناکەونە بەرباس. بۆ وێنە زۆرتر سەبارەت بە رێڕەوی کارەکان یا خۆ پرسی وەک بەرێوەبردنی ساڵیاندی دامەزراندی 35 ساڵی.
سمینار بۆ ژنان:
HÎNBÛN ناوەندێکی ژنانەیە و سمینارەکانیشی تەنیا بۆ ژنان بەرێوە دەچن. لەراستیدا زەخت و کێشەی ئەزموونی کۆچی زۆرەملی لە سەر ژنان، نەخۆشی، تراوما و دڵەراوکێ و دواجار پرسی بەخێوکردن و پێڕاگەیشتن بە بنەماڵەدا، خۆی هێندە ئاڵۆز و پڕ ئەرکە کە ژنان ناپڕژێنە سەر ئەو بابەتانەیتر کە زۆریش بۆیان گرینگە و ئەتوانێ زۆر ئاسانکاری لە ژیانیان دا درووست بکات. بۆیە لە کاتی پێویست دا بانگهێشتی کەسانی شارەزا ئەکرێت تا لەمەڕ زانیاری پێوستەوە بدوێن و هەوڵیش ئەدرێ لە کاتی سمینارەکەدا دروونناسێکی لێزان بەشدار بێت.
جگەوە لەوەش بۆ ئەوەی نەکەونە ژێر کاریگەرییەکانی ژیانی رۆژانەوە هەوڵ ئەدرێ هەر دووک جۆری ئەم سمینارانە