تەندرووستی و نەخۆشی لە غەریبی دا پرسێکی یەکجار گرینگن.
ئێمە یارمەتیدەرتان دەبین بۆ کەڵک وەرگرتن لە یارمەتی گونجاو دا.

راوێژی تەندرووستی هەر لە سەرەتای دەستپێکی ئەم پرۆژەیەدا بەشێکی گرینگی کاروبارەکان بووە. زۆر جار هەر لە چوارچێوەی راوێژی کۆمەڵایەتی بەرێوە دەچێ و دواتر بە دانانی وادەی تایبەت  لێی وردتر دەبینەوە. ئەم راوێژە بە شێوەی تاکە کەسی و بە پێی پێویستی بە بوونی ناونجیکەری زمانی بەرێوە دەچێ. ئەزموونێکی گەڵێ تاڵە کاتێ لە غوربەت نەخۆش ئەکەوی و بە هۆی گیر و گرفتی زمان نەزانیەوە ناتوانی خۆت دەرببڕی. زۆرێک لە کۆچبەران بۆیان کێشەیە چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشیەکانیان بدۆزنەوە. بە یارمەتی خەڵکانی پسپۆڕ هەڵ ئەدرێ روونبکرێتەوە کە چ جۆر یارمەتیەک بۆ خەڵکانی خاوەن پێویستی لە گۆڕێ دایە و چۆن ئەتوانن  دەستیان پیی رابگات.

زۆر جار ژنان نەیانتوانیەوە وەک پێویست بە تەندرووستی و لەشساغیان دا رابگەن. رەنگە بە هۆی دۆخی قەیراناوی ژیانیان، یا خۆ لەو وڵاتەکەیاندا یان کاتی ‌هەڵاتن هیچ دەرفەتێکی گونجاوی چارەسەری لە بەردەست دا نەبووە.

ژانی دریژماوەی تایبەتی، کێشەکانی دەروونی یان پسیکۆزۆماتیک کاتێک خۆیان دەرئەخەن کە ژنان (لەگەڵ بنەماڵەیان) دوای گواستنەوە بۆ ماڵی خۆیان بەتەمای حەسانەوە.

بەخێو کردن و ئاگا لیبوون لە خزم و کەس ئەرکیکی تایبەتیترە کە زۆر جار دەبێتە هۆی خواستی لەرادبەدەر و ئەتوانێ دەمەقاڵەی و سکاڵای لەگەڵ خزماندا بەدوا دابێت.

لە یەکەم کۆبوونەوە و دوای باس و خواستێکی بەرفراوان هەموو ئەو سەرچاوە و پێویستیانەی  کە کەسی خوازیاری راوێژ گەرەکین، دیاری دەکرێن بۆ ئەوەی دواتر پلان بۆ هەنگاوە سەرەتاییەکان دابنرێن و لە ماوەیەکی کەمدا و بە خێرایی ئاسانکاری بۆ ژیانی رۆژانە بکەن و بەم جۆرە ژنان بەهێز بکەن. پلان بۆ ئامانجەکانیتر وردە وردە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژنان دا دیاری دەکرێن، بۆئەوەی زەختی زۆر بۆ ژنان نەیەت.  لە کاتی بەرێوەبردنی پلانەکاندا بە هەموو جۆرێ لەگەڵ ژنان دەبین و بۆ دۆزینەوەی چارەسەری لە کاتی روودانی هەر کێشەیەک پاڵپشتیان ئەکەین. ژنان پێوسیتیان بە پشتوانیە بۆ هەموو جۆرەکانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان، خاوەن پێداویستی بە رادەی قورس، نەخۆشیەکانی وەک شەکرە و هەموو ئەو نەخۆشیانەی لە کاتی شەڕ یان هەڵاتن دا پشت گوی خراون. پەنابەرەکان زۆر جار بە دەست تراوماوە ئەناڵێن و پێویستی خێرایان بە پرس و راوێژە بۆ ئەوەی بەسەر ژیانی رۆژانەیان زاڵ ببن و تراپیسێکی دەروونی بدۆزنەوە. ئەم کەسانەش لە نێو هەموو گرووپە تەمەنییەکان دا هەن. هاوکارانمان بۆ پڕ کردنەوەی بەرگەی داخوازینامە بۆ رادەکانی ئاگا لێبوون، خزمەتگووزاریەکانی ئاگالێبوون و هەروەها بۆ خاوەن پێداویستی بە رێژەی قورس دا هاریکار دەبن.

راوێژ خوازەکان بۆ لای رێکخراوی تایبەتی ئەو بوارانە  و پزیشکی پسپۆر کە زمانی دایکیان بزانن بەڕێ دەکرێن و هەرەوەها لای ئێمەشەوە هاوڕیەتی دەکرێن.

HÎNBÛN هاوکاری یەکجار نزیکی لەگەڵ تیمی رێپیشاندەری کڵێسای ئێڤانگلیش Waldkrankenhaus سەبارەت بە هەموو شتێ دەربارەی لەدایک بوونەوە „Rund um die Geburt“ و هەروەها بەشی پسپۆڕی ناوەندی گەنجانی  شپانداو بۆ هاریکاری زوو (لە کاتی زەیسانی تا مناڵی تەمەن سێ ساڵ) „Frühe Hilfen“ هەیە.

HÎNBÛN لە پێوەندیەکی بەردەوام دایە لەگەڵ “ناوەندی ژیانەوە”، دکتورە پسپۆڕەکان کە زمانی دایکی نەخۆشەکان دەزانن، دەروونناسەکان، دەروونناسی منداڵان، بەشی خزمەتگوزاری تەندرووستی بۆ مناڵان و گەنجان، خزمەتگوزاری راوێژی کۆمەڵایەتی و هەروەها  ناوەندی پێڕاگەیشتنی خێرای دەروونناسی سەر بە نەخۆشخانەی  Vivantes لە شپانداو. جیا لەوانەش رایەڵەیەکی پێوەندی ئێکجار نزیک لەگەڵ کلینیکی تایبەت بە دەروونناسی مناڵان و گەنجانی DKR-Klinikums Westend لە ئارا دایە.

لە خوولە فێرکارییەکان و گرووپەکانی ژنان دا بۆ وینە لە چوارچێوەی  خوڵی خواردن سازکردن هەموو ئەو بابەتانەی وەکوو خواردنی تەندرووست، جمووجۆڵ وەک تەواوکەرێک بۆ بەردنە سەرێی ئاستی تەندرووستی ئامادە و بەرێوەدەبرێن. بەم جۆرە رێ لەوە دەگیرێ ژنان خۆیان هەر بە نیشانەی نەخۆشییەکانەوە سەرقاڵ بن. لە بەرانبەردا ژنان بە تەواوی چیرۆکی خۆیانەوە، قبووڵ کردن و بردنەسەرێی ئاستی گشتی سڵامەتی و حەسانەوە ئەزموون دەکەن.

زانیاری زیاتر لە مەڕ خوولەکانی فێرکاری و کورسەکان

وادەیەکمان لەگەڵ دا دابنێن!

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.