بەراست کوردستان لە کوێ هەڵکەوتووە؟ مێژوو و کلتووری خەڵکەکەی چیە؟ ئێمە کۆمەڵێ زانیاریمان لەو بارەوە بۆ کۆکردوونەتەوە.

کوردستان لە کوێ هەڵکەوتووە؟

ئەم پرسیارە لە یەکەم مێژووی نووسراوی کوردی بە ناوی “شەرەفنامە” لە ساڵی 1596 دا بەم جۆرە وڵام دراوەتەوە: ” ئەی کوردە، تۆ ئەزانی، قەوم و عەشیرەکانی تۆ لە کوێ ئەژین؟ جوان گوێ بگرە، من ماڵ و حاڵی گەلەکەت بۆ بێژم. سنووری وڵاتی تۆ هەر لە تووروس تا ئێسکەندەروون، لە رۆژئاواوە تا دەریای رەش سنووری وڵاتی تۆیە، جا لە دەریای رەشەوە لە رێی ئەرداهانەوە بە درێژایی رووباری ئاراس دێژ ئەبێتەوە ، بیرت بێ، کە ئەوێ سنووری باکووری وڵاتی تۆیە،  لە کێوەکانی ئەڵوەندەوە بە رێی دەریای ورمێەوە تا سەرچاوەکانی ئاوی ئاراس ئەبێتە سنووری رۆژهەڵاتی وڵاتی تۆ، لە ئەهوازەوە و کێوەکانی حەمرین تا شەنگال و نووسەیبینێەبێتە سنووری باشووری وڵاتی تۆیە”.

Wo liegt Kurdistan

کەم نین ئەو کەسانەی کە ناتوانن کوردستان لە سەر نەخشەی جوغرافی بدۆزنەوە.  کوردستان وڵاتێکی سەربەخۆ نیە بەڵام بۆ کوردەکان، وەک گرووپێکی ئەتنیکی کە رێژەکەیان بە 3o تا 35 ملوێن کەس مەزندە دەکرێت، کوردستان لە خەون و خەیاڵێکی دوور بۆ سەربەخۆی زیاترە.

شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە رۆژهەڵاتی تورکیاوە کە بەشی هەرە زۆرتریەتی تا بەشە سنووریەکانی لە  ئێران، عێراق، و سووریە دەگرێتەوە و یەکێ لە ناسەقامگیرترین شوێنەکانی دونیایە. کوردەکان گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتی جیهانن.

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن