بەشی تایبەت بە راوێژ یەکێ لە سەرەکیترین بەشەکانی HÎNBÛNە. ئەم بەشە جێی متمانەیە، خۆڕایی و بێ بەرانبەرە و هەرەوەهاش لە سەر خواستی کەسەکان ئەکرێ بە نەناسراوی کەسی راوێژخوازەوە بەرێوەبچێت.بەشی راوێژ ئەیەوێت ژنان بە هیزتر بکات و بوێری ئەوەیان بداتێ کە حەز و پێوستیەکانیان بهێننە بەر باس بۆ ئەوەی رێگای نوێ ببڕن و خولیاکانیان بەدی بهێنن.

HÎNBÛN خاڵێکی دەستپێکی پێوەندی و تێکەڵی بۆ کوردەکان، کۆچبەرەکانیتر و بنەماڵەکانیانە.  لێرەوە ئێوە شار دەناسن و زانیاری سەبارەت بە کۆمەڵگای ئەو ناوچەیە وەردەگرن. بابەتەکانی بەشی راوێژ ئەتوانن کێشە ئابووریەکان، پرسەکانی پێوەندیدار بە مافی نیشتەجێبوون یان خۆ پرس و کێشە تاکەکەسیەکان و بنەماڵەکان بن. مەرجی سەرەکی بۆ راوێژی سەرکەوتوو لەبەرچاوگرتنی یاساکانی بەشی خەڵکانی بیانییە، کە دەبێت کۆچبەرەکان پابەندی بن.

زۆرێک لە ژنان لە کاتی دەستپێکی قۆناغێکی نوێی ژیانیان کەڵک لە بەشی راوێژ دەگرن، لەبەر ئەوەی HÎNBÛN نەک تەنیا لە کاتی قەیران و کێشەکانی ژیانی رۆژانەیان دا بە کردەوە پشتیوانیان دەکا و لەگەڵیانە، بەڵکوو بۆ پێشخستنی ئاسۆی دوورماوەی ژیانیان، وەکوو دۆزینەوەی کاری نوێ یان چوونەوە سەرکاری پێشوو، پێکهێنانی بنەماڵە، جیابوونەوە و پیری.

مەبەستی سەرەکی لە بەشی راوێژ بەهێزکردنی ژنان هەر بە ناسانەمە و کەسایەتی و باورکانەی خۆیانە و یارمەتیاندەدا کەڵک لە تواناکانی خۆیان بۆ زاڵبوون بە سەر کێشە و ئاسەتنگەکاندا بگرن.

وادەیەکمان لەگەڵ دا دابنێن!

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.