بەشداری لە هەموو هەل و دەرفەتەکان بۆ پەروەردە و راوێژ و هەروەها چالاکییە گرووپیەکان بۆ هەموو ژنان بێ جیاوازی زێد و وڵاتیانەوە ئازادە.

. بۆنە و رووداوەکانی وەک بەرچایی لەگەڵ ژنان کە مانگانە بەرێوە دەچێ، جێژنی ساڵانەی نەورۆز، سمینارەکان و کۆرەکانی زانیاری بەرۆژکراو دەرفەتی یەکتر ناسین، گۆڕینەوەی بیروڕا و جێژنی پێکەوەی کە کەش و هەوایەکی ئارام دا دەرەخسێنیت.

جیا لەوەش HÎNBÛN ڕوو لە خەڵکی پسپۆڕ دەنێ بۆ بەشدار بوون لە خوولی پێشکەوتووی پەروەردە سەبارەت بە پرسی کرانەوەی نێوان کلتوری. ئەم خوولانە لە نێو رێکخراوەکە خۆی یان هەر شوێنێکیتر بەرێوە دەچێ. تکایە وادەی تایبەت لە رێگای ئەم رەقەم تەلەفوونەی خوارەوە وەربگرن: 030 336 66 62

نەورۆز- جێژنی ساڵی نوێی کوردی

نەورۆز بە زمانی ئاڵمانی دەبێتە  رۆژی نوێ “neuer Tag”. بۆ کوردەکان ئەمە گرینگترین بۆنەیە، لە بەر ئەوەی ئەوان بە نەرۆز گرێدراوی نەتەوەی خۆیان و هەروەها پەیامی رزگاری لە زوڵم و زۆرداری پیشان ئەدەن.

Kurden feiern Newroz in Berlin

لەم رۆژەدا چاکە، خراپە راودەنێ، خۆشحاڵی بە سەر خەم و خەفەت دا زاڵ دەبێ، ژیان لە مردنی دەباتەوە، گەرما، سەرما ئەتارێنێ. لە رۆژێ پێش 21ی مارس ئێوارەکەی لە بەرزاییەکان ئاگر دەکرێتەوە، گۆرانی ئەلێن و بەدەوری ئاورەکەدا گۆڤەند ئەگێڕن. خەڵکی گشت رۆژەکە لە دەرەوە جێژن ئەگرن.  جێژنی سەری ساڵ وێنای دەستپێکی کار و بەرهەمە. بۆ چۆنیەتی سەرهەڵدانی نەورۆز چەندین  ئەفسانەی جۆراوجۆر بوونی هەیە. بەڵام ناسراوترینیان ئەمەیە: پێش هەزاران ساڵ فەرمانڕەوایەکی کورد بە ناوی زۆحاک بووە. دوو مار بە سەر هەر دوو شانیەوە ڕووا بوون. زۆحاکی بێ رەحم مێشکی پیاوانی گەنجی بە مارەکان ئەدا لە بەر ئەوەی ئەترسا کە مارەکان لە برسان مێشکی ئەو بخۆن.

هەموو رۆژە ئەبوو دوو رۆڵەی گەنجی خەڵک بکووژرێن و مێشکیان بدرێت بە مارەکانی سەر شانی زۆحاک. هەموو ئەترسان کە هەر بینا نۆرەی پیاوە گەنجەکانی ئەوان بێت. خەڵکی لەو گشتە بێ رحمییەی زۆحاک بە زاڵەوە هاتبوون. کاوە ئاسەنگەر داوای کرد خەڵک ڕاپەڕن. لە رۆژی 21ی مارس دا خەڵک بە داگیرسانی مەشخەڵی داگیرساو بەرەو قەڵای ستەمکار رێکەوتن، قەڵاکەیان داگیر کرد و زۆحاک و مارەکانی سەرشانیان کووشت. ئەو رۆژەیان لەو کاتەوە بە ناوی نەورۆزەوە ناولێناوە. جێژنی نەورۆز بۆ بنەماڵە کوردەکان لە تاراوگە گرینگی تایبەتی خۆی هەیە و بەرزترین رووداوی کولتوری ساڵی ئوان پێکدێنێت کە هاوکات کلتور و کۆمەڵی ئەوان گەشە پێدەدا. شەوێک پێشتر واتە 20ی مارس دوو ژن یان دوو کچ جلکی تایبەتی ژن و پیاوێکی بە ساڵاچوووی لاواز لەبەر ئەکەن.

ئەمە دەبێتە هێمای ساڵی بەرەو کۆتایی. ئەوان بەنواندن جەستەی چەماوەیان راکێش ئەکەن و هەوڵ ئەیەن یەکتریش بپارێزن و بەر دەنگێکی  لەرزۆکەوە پێکەوە قسە ئەکەن و بەم جۆرە پیشانی ئەیەن کە ئەوان واتە ساڵی کۆن بەرو کۆتایین. هەر بەم جلانەوە، لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ ئەگەڕێن. ئەوان بەزەیی خەڵکیتر بۆ لای خۆیان رائەکێشن و لای خاوەن ماڵەوە خواردن بە دیاری وەردەگرن. بۆ کەیف و خۆشی جووتە پیرە یان خۆ هەر ئەو “ساڵە کۆنە” بە دەم ئاوپڕژێنەوە بەری ئەکەن دەرەوە. ئێوارەکەی ژەمە خواردنێکی زۆر بەو خۆراکیانەی کۆکراونەتەوە درووست ئەکەن و لە دەرەوە پێکەوە ئەیخۆن. ئاور ئەکەنەوە و خەڵکەکەش بە سەر ئاورەکەدا باز دەدەن.

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.