گرووپە (فێرکاری) و کورسەکانمان بۆ ژنانی سەر بە هەموو وڵاتان
و هەروەها گرووپە تەمەنەییەکان لە بەرچاوگیراون. تکایە بیرتان بێ لە کاتی گونجاو دا خۆتان ناونووسی بکەن.

Gruppen und Kurse für Frauen in Berlin

  

کۆبونەوەی ژنان ” گرووپی Rosa”

بە دوای داخوازی و ئارەزووی کۆبوونەوەی لە دەرەوەی کاتی راوێژدا، “گرووپی Rosa” جارێکیتر دەرفەتی “یەکتربینیینی  HÎNBÛN”ی  ژیاندەوە. گرووپی نێوان کلتوری ژنان ئەم کەشە ئارامە بۆ پێوەندیەکی پڕ لە متمانە لەگەڵ یەکتردا بەکار دێنێت، کە تەیدا رێزلەیەکگرتن و پێکەوە هەڵکردن دەورێکی زۆر گرینگ دەگێڕێت. بەشدارانی ئەم گرووپە لە زۆر نەتەوەی جیاواز و بە دۆخی پەنابەری و نیشتەجێ بوونی جیاوازە پێک دێن.  بەڵام زۆرینەیان کوردن.
ژنەکان زۆر باسی تایبەتی لە سەر سیاسەتی رۆژ یان خۆ ژیانی رۆژانەیان لە گەڵ خۆیان ئەهێنن بۆ ئەوەی ئاستی زانیاریان ببەنە سەرێ یان خۆ پێکەوە گفتووگۆی لەسەر بکەن.

پێویستیەکی یەکجار زۆر بە ناسینی وڵاتی نوێ و کۆمەڵگای ئاڵمانی لە ئاڕادا هەیە. سیتەمی دەوڵەتی خۆشگوزەران چۆن ئیش دەکات؟ ئیدارە و دایرەکان و هەروەها بەشی خزمەتگوزاری چۆن بەرێوەدەچن؟ لەگەڵ ئەم لێشاوی کاغەز و نامەیە لە سنووقی پۆستەکەمدا کە کەس سەری لێیان دەرناچێ، چی بکەم؟ ژنەکان حەز ئەکەن رێگای نوێ بۆ خۆیان بدۆزنەوە و هاوکارەکانی ئێمەش رێنوێنی و زانیاریان پێشکەش ئەکەن. ئەمانە بە جۆرێک تەواو کەری بەشی راوێژی رێکخراوەکەن، کە پێکەوە هەوڵی هاندانی بەشداری سەربەخۆی ژنان ئەدات.

زۆر بابەتی و تەوەری بەربڵاویتر لێرە دێنە بەرباس وەک ئاڵوگۆڕی تایبەتمەندیە کلتورییەکان، داب و نەریتەکان، رۆژانی پشوو و ئایین و باوڕە جیاوازەکان، هەروەها لە رووداوە کلتووریەکانەوە بگرە تاکوو پرسە بنەماڵەییان و زۆر پرسی تری تایبەتی ژنانە. ئەمە بەو واتایەیە کە هەم شتە هاوبەشەکان و هەم شتە جیاوازەکان بدۆزرێنەوە و ریزیشیان لێ بگیرێت. راهێنانە بچووکە زمانەوانیەکان لێرەدا لایەنگریان زۆرە و هەروەها یارمەتیدەریشن بۆ ئەوەی بەربەستەکان ببەزێنن  و راو و بۆچوونی خۆیان بەزمانی ئاڵمانی دەرببڕن.

لە لایەنە هەرە باشەکانی ئەم دانیشتنانە ئەوەیە کە ژنان بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت لە ژیانی رۆژانە و پێویستیەکانی دادەبڕێن و لە کەشێکی زۆر گونجاو دا ئەتوانن لە سەر ئەو مژارانە بدوێن کە بۆ ئەوانیش بە هەمان رادە گرینگە  و ئەتوانێ بیانجوڵێنێت و شتی باشیشی بۆ ئەوان بەدوادابێت.
خۆی وا باوە کە کۆبوونەوەکان بە ژەمە خواردنێکی بچووکەوە دەست پێدەکەن کە ژنان خۆیان بە دابی وڵاتی خۆیان سازی دەکەن.  ئیتر هەر لەوێوە قسە و گفتوگۆکان بە خێرای درووست ئەبێ و گەشە ئەکا. بەشێکیتری پلانی پەروەردە تەرخان کراوە بۆ کۆڕگێرانی هێندێ شوێن و ناوەندی وەک دەزگا خێرخوازییەکان، یان تیمی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئیڤانگلیشی Waldkrankenhaus یان گرووپی کاری بنەماڵەی بەهێز. لە کاتی وتار و قسەکانی ئەم کۆڕانەدا نێونجیکەری زمانی بۆ وەرگێڕان ئامادە دەبێت .

لەو ماوەیەی ئەم چالاکیانەدا وردە وردە گرووپێکی سەرەکی پێک دێت کە بۆ راپەراندن و بەرێوەچوونی زۆر بۆنە و رووداو هاریکار دەبێ. بۆ وێنە، بەرێوەبردنی جێژنی نەورۆزی کوردەواری، گەشتی ناو شار، سەردانی مۆزەخانەکان، پلان بۆ کاتی پشووەکان و هەروەها بەرنامە بۆ بنەماڵەکان.

ژنان سەلماندوویانە کە خاوەن توانای گواستنەوەی و گەشە پێدانی زانیارین و بە بەشداریان لە بۆنە و چالاکییە نێوان کلتور و نێوان ئاییینیەکان دا و بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریە نوێیانەی لەوێ فێری ئەبن، دەبنە هۆی درووست بوونی پرس و خواستی نوێ لە گرووپەکەدا  کە خۆی ئەتوانێ پلانی نوێی لێ بکەوێتەوە.

بۆ ناونووسی

“فێربوونی نوێ”- گرووپێکی فێر بوونی زمانی ئاڵمانی بۆ ژنانی پەنابەر کە پێویستیان بە پاراستنی تایبەت هەیە

“فێربوونی نوێ” گرووپێکە بۆ پێکەوە دووان و تایبەتە بەو ژنە پەنابەرانەی کە بە هۆی دۆخێکی دەروونی تایبەتەوە ناتوانن لەو دەرفەتە ئاساییانە بۆ خوێندن و خۆ پێگەیاندن بە باشی کەڵک وەرگرن. یان بە هۆی ئەزموونی تاڵ و تراومایی لە کاتی راکردن دا، یان خۆ دەرفەتی خوێندن لە وڵاتی خۆیاندا بۆیان سنووردار بووە. ئەو ژنانە بە دەست ترس و دڵەراوکێی بەردەوامەوە ئەناڵێنن، ناتوانن باش تەرکیز بکەن و ئازاری جەستەیشیان هەیە. بەشێک لەوان ئاستی زانیاری وخوێندەواریان لاوازە وهێندێکیشیان قەت پێیان نەچووەتە قوتابخانە.

بۆ زۆرینەی ئەم ژنانە دەست پێکردنی  ژیانێکی نوێ و راهاتن بە دونیایەکی تەواو جیاواز گەڵێک قورسە. ترس رێگرە لەوەی دەوروبەری خۆیان بناسن و چاو و گوێیان بکرێتەوە. پرۆژەی “فێربوونی نوێ” گەرەکیەتی ئەم پێویستیە تایبەتیەی ئەم ژنانە لە بەرچاو بگرێت.

زۆرێک لە ژنانی کۆچبەر حەز ئەکەن لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دا بەشدار بن و زیاتر تێکەڵی ژینگەی  کۆمەڵایەتی ئاڵمان ببن، بەڵام زۆر جار ناوێرن تەنانەت هەنگاوە بچووکەکانیش هەڵبگرن. لێرەدا زۆر بە وریاییەوە هەوڵ ئەدرێ ئەوان بە ئەزموونی نوێ و پرۆسەی فێر بوونی نوێ ئاشنا بکرێن و ئەم دەربازبوونە سەرکەتوویە بکرێتە هەوێنی بە هێزبوونی متمانە بە خۆ بوونیان. بێ ئەوەی زەختیان لێ بکرێت ئەم ژنانە فێری پلاندارێژی درێژخایەن ئەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن ئاڵووگۆر درووست بکەن و شتی نوێ بهێننەوە ناو ژیانی خۆیانە.

چالاکییەکان

  • ئەرکی سەرپەرەشتیاری گرووپە کە بەو پەڕی هەستیارییەوە بە هانای ژنانی بەشداربوو بچێ و هەوڵ بدات کەشێکی پڕ لە متمانە لە نێو گرووپەکەدا ساز بکات.
  • پلانی پەروەردە و فێر بوون بە پێی پێویستیەکانی ژیانی رۆژانە: بە کەڵک وەرگرتن لە باروودۆخی تایبەتی ژیانی رۆژانە و بە شێوازی یاری و گەمە کردن، هەوڵ دەدرێ راهێنان لە سەر پرۆسەی پێوەندی گرتن بکرێت.
  • ژنان بەرە بەرە لە وشە سادەکانی زمانی ئاڵمانی  ئەتوانن تێبگەن و ترسیان لێی بشکێت.
  • ناسینی شار و گەشت و گوزار بە تایبەتی لەو ناوچە و گەرەکەکانی کە ژنانی بەشداربووی تێدا دەژین: بەم جۆرە کە ژنان سەردانی یەکتر ئەکەن، پێکەوە ناوەندە کلتوری و گشتیەکان بە سەردەکەنەوە، کەڵک وەرگرتن لە ئامێرەکانی هاتووچۆی گشتی تاقی ئەکەنەوە و لەم رێگەیەوە پشتیوانی لە جمووجۆڵ و هاتوچۆی ژنانی بەشداربوو دەکرێت

سێ شەممان 10:00 – 12:00 کاتژمێر
پێنج شەممان 10:30 – 12:30 Uhrکاتژمێر

بۆ ناونووسی

گرووپی فێربوونی زمانی ئاڵمانی بۆ دایکان لەگەڵ ساواکانیان (0-2 ساڵان)

ژنانی کۆچبەر لەگەڵ ئەوەی چاویان بەسەر مناڵەکانیانەوەیە ئەشتوانن وشە و رەستەی نوێی ئاڵمانی فێر ببن و لەگەڵ ژنانیتر پێکەوە راهێنانی قسەکردن بە ئاڵمانی بۆ کەڵک وەرگرتنی لە ژیانی رۆژانەیان بکەن.

ئەم گرووپی زمانیە ساڵی 2013 وەک هەلێک بۆ ئەو ژنانە دامەزرا کە منداڵی ساوایان بە بەرەوەیە و کەسیش نیە، ئاگای لە ساواکەیان بێت. لەو کاتەوە ژنانێکی زۆر بەشداریان تێدا کردووە. ئەم هەلە ژنان هان دەدا کە خۆیان بۆ بەشداری لە زمانی ئاڵمانی یان فێر بوونی ئەلف و بێی سەرەتایی ئاڵمانی ناونووس بکەن.

–  بە بێ خوولی تێکڵاوی Integrationskurs

Deutschkurd mit Kindern in Berlin

 

بۆ ناونووسی

باغچەی نێوان کلتوری Interkultureller Garten

پرۆژەی باغچەی نێوان کلتور بە هاوکاری  SOS Kinderdorf e.V.  بەرێوەدەچێت. بنەماڵەکان و ژنانی تەنیا باڵ (کە بە تەنیا مناڵ بەخێو دەکەن) لە گەڵ مناڵەکانیان بانگهێشت دەکرێن کە بچن هەر کەسەو بۆ پێویستی ناو ماڵی خۆی بێستان و تەڕەکاڵی خۆی بچێنێت، پێی رابگا و بە خێوی بکا و دواتر بەرهەمەکەی هەڵگرنەوە.  زانیاری و شارەزایی پێویست لەو بارەوە ئاڵوگۆڕ ئەکرێن و بەشداربووانیش بە هانای یەکترەوە دێن. بۆ مناڵانیش کۆڵێک دەرفەت و کەل و پەلی کایە و گەمە کردن دابین کراوە.  لەپاڵ ئەم باغەوانیە هاوبەشەدا  گرووپێک سەریهەڵداوە  کە پێکەوە و بە پێی رێنوێنی تایبەت هەوڵ ئەدەن زمانی ئاڵمانیەکەیان باشتر بکەن.  لە کەش و هەوای خراپ دا لە ناوەندی فێرکاری ئەو شوێنە کەڵک وەردەگیرێ:

چایی خواردنەوەی پێکەوەیی و بیرکردنەوەی هاوبەش لە بەرەوپێشبردنی کار و باری باغەوانی:

  • : چۆن باغچەی نێوان کلتوریمان پێکەوە ساز بکەین. لە بەهار دا چی بچێنین؟
  • کام ناووک و توو ئەبێ داوا بکڕین؟
  • کەی ئەبێ دەست بە چاندنی بێستانەکەمان بکەین؟
  • چۆناوچۆن ئەبێ باغچەکەمان جوان و پاک و خاوێن رابگرین؟

 بەشدار بووان زیاتر لە باغەوانی سەرقاڵی ئەم بابەتانەن:

  • چ داهاتوویەکم پێ خۆشە؟ حەز بە چ کارێک ئەکەم؟
  • ئەبێ چی بکەم بۆ ئەوەی بەو حەز و خۆزگانەم بگەم؟

    ئەمانەوێ پێکەوە چ کارێک راپەڕێنین؟

  • خواردن درووست کردن، کەباب کردن؟ گۆرینەوەی داب و دەستووری درووست کردن و ئامادەکردنی گیاکووڵ بۆ تەندرووستی، دەستکاری، گەشت و سەفەر، سەیری فیلم کردن و پێکەوە مناقیشە کردن و گفتوگۆ …..

هەموو هەینیەک 15:00 bis 18:00 کاتژمێر

بۆ ناونووسی

وادەیەکمان لەگەڵ دا دابنێن!

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.