دوای گۆرینی رەنگ و ڕووی دیوارەکان، ئێستا و لە بەرەبەرەی 40 مین ساڵی دامەزراندنی HÎNBÛN نۆرەی دیزانێکی مۆدێرن بۆ سایتەکەمانە.

کارگەی پاشەرۆژ: HÎNBÛN دیجیتاڵ

تۆ بڵەی HÎNBÛN ێکی مەجازی چۆن بەرچاو بێت؟ لەگەڵ ئەو ژنانەی ساڵانێکە سەردانمان دەکەن لە وۆرکشۆپێک بۆ دیزاینێری پێوەندیەکان شتێفانی ڤۆس دا بیرۆکەی زۆر سەبارەت بەو پرسیارەمان ئاڵوگۆڕ کرد. HÎNBÛN تایبەتە بۆ هەل و دەرفەتە کلتوری و سادە و لەبەردەستەکان و راوێژ بە زمانی دایکی بۆ ژنان. ئەبێ سایتەکەش هەر ئەم دیزانەی هەبێ- چەند زمانە، ژنانە، ئاسان تێگەیشتن لیی، هەروەها رێکای زۆر سادە و ساکار بۆ پێوەندی گرتن.

ساڵی 1981  HÎNBÛN وەک پرۆژەیەک بۆ ژنانی کوردی کۆچبەر دامەزرا. لەگەڵ ئەوەی ئەبێ ئەم ریشە و بناغەیە و هەروەها هێمای ناسراومان وەک وەفاداریەک بمێنێتەوە، ئەبێ لە دیزانی نوێی سایەتەکەد رەنگە کوردییەکانی سوور و کەسک و زەرد و سپی بدرەوشێنەوە. هەروەها ئەبێ HÎNBÛN بەم زووانەش رێی کەوێتە فەیسبووک و یوتووب.

Sie haben Fragen?

Nehmen Sie Kontakt zu uns auf!

Wir freuen uns auf Sie!

HÎNBÛN Kontaktieren