ناوی ناوەندەی نێونەتەوەیی پەروەردە و راوێژ بۆ ژنان و بنەماڵەکانیان “HÎNBÛN” وشەیەکی کوردیە و بەو مانای:” فێر بوون – شتی نوێ ئەزموون کردن” دێت
ئەمەش هاوکات هەم پرەنسیپێکی بەرێوەبەریە و هەمیش چاوەروانیەکە لە کارمەند و ئەو ژنانەشی سەردانمان دەکەن. لە سەرەتا دا HÎNBÛN پرۆژەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ژیانی ژنانی کورد لە بێرلین بوو، کە دواتر لە دڵیەوە ئەم پرۆژە تەواو کوردیەی لێکەوتەوە. گیرسانەوە لە کیز لە بێرلین-شپانداو لە نێو دڵی شوێنی نیشتەجێ بوونی ژنانەی کۆچبەری کار دا رووی دا. ئەو پێویستیانەی کە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا دیار کەوتن، لە ناوەندی راوێژ و پەروەردەدا بە هەند وەرگیران.
هەر زوو دەرکەوتن کە ژنانی سەر بە هەموو وڵاتان هەمان پێویستی و حەزیان هەیە. بۆیە پرۆسەی گەشەپێدانی کرانەوەی نێوان کلتوری رێکخراوەکە دەستی بە کار کرد. لەو ماوەیەدا ژنانی زیاتر لە 40 وڵات سەردانی HÎNBÛNیان کردووە.
زۆرینەی ئەو ژنانەی کە ئێستاش سەردانی HÎNBÛN ئەکەن هەر کوردن. پشتیوانی و گەشەپێدانی ژنانی کورد لە بوارەکانی کلتوری و کۆمەڵایەتی- فێرکاریدا لە ئەرکە هەر گرینگەکانی HÎNBÛNە.
هەل و دەرفەتەکان بە زمانی دایکی دەستپێڕاگەیشتنی ژنانی بە HÎNBÛNی ئاسانتر کردووە و بووەتە بنەمایەک بۆ متمامە بە کارمەندەکان. وەک ئاکامێکیتر ئەتوانین ئاماژە بە بوون بە “پردێک” بۆ رێکخراوەکانیتر، بەشی خزمەتگووزاریە کۆمەڵایەتییەکان، ئیدارە و دایرەکان بکەین، تا ئەو کاتەی ئەوانیش لە رووی نێوان کلتوریەوە بە رادەی پێویست بکرێنەوە.
لە بەر ئەم هۆکارانە HÎNBÛN بە بەردەوامی نێونجیکەری زمانی بەکار دێنێت و بە تێگەیشتن لە خوولی پەروەردەی نێوان کلتووریەوە هەوڵ ئەدات رووبەرووی ئەو کەمایەسیەوە بێتەوە. لەروانگەی رێکخراوی HÎNBÛNەوە تەنیا بەم جۆرە ئەتوانرێ رووبەڕووی بڕیاری پێشوەخت و دەمارگرژی ببینەوە و تێکڵاوی دوو لایەنە و هەروەها بەشداری کۆمەڵایەتی بەرانبەری ژنانی کۆچبەر و بنەماڵەکانیان بە سەرکەوتنەوە بەدی بهێنرێت.
روانگەی HÎNBÛN لە سەر نێوان کلتوری
ئەو خاڵەی کە ژنانی کۆچبەر و ژنانی خۆجێیی ئاڵمانی لێک گریدەدا یان لێکیان هەڵدەبڕێ، ئەبێتە شوێنی سەرنج و تەرکیزی کاری نێوان کلتوری HÎNBÛN. لێرە کێشە گەڕانێکی لەخۆڕایی بۆ پێکەوە کۆکبوون و بەرابەریەکی هاوتەریب نیە. بەڵکوو جیاوازییەکان زۆرتر ئاشکرا دەکرێن. لەم پێوەندیەدا بە تەنیا زێدی مرۆڤ – ژنانی کۆچبەر یان ژنانی ئاڵمانی- ناتوانێ دەوری گرینگ بگێرێت. جێندەر، تەمەن، چینی کۆمەڵایەتی، دۆخی سیاسی کۆمەڵایەتی، یاسایی و پێکهاتەیی لە کاتی گەڕان بۆ جیاوازی و هاوبەشیەکاندا رۆڵی گرینگ دەگێڕن. تەنیا سەرنجدانە سەر بنەمای نەتەوەیی بە واتای سنووردار کردنە و لە راستیشدا جیاوازیەکانی ژیانی راستەقینەی خەڵکانی خۆجێی و جیاوازییە حاشاهەڵنەگرەکانیشی لە بەرچاو ناگیرێن، ئەو شتانەی کەم وایە بکەونە ژێر پرسیار و و بەردەوام بە درووست لە قەڵەم ئەدرێن.
نیوان کلتوری بەم تێگەیشتنەوە دوولایەنەیە، واتە پێدان و وەرگرتنێکی دوو لایەنەیە کە تەنیا بە لایەنێکیان جێبەجێ نابێت. بەشدار بووان نابێ قازانجەکانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی بە هۆی ئاڵووگۆڕی نیوان کلتورەکانەوە بە کەم بزانن. بە ئەزموون دەرکەوتووە کە لە نێو ژنان دا توانایی نێوان کلتوری جیاواز بوونی هەیە. بەو حاڵەش پرۆسەی لێک نزیک کردنەوەی کلتورەکان بە تەنیا لە ڕێی کۆبوونەوەی زۆرەملی نەتەوەکان و کلتورەکاندا روو نادات. زانست و تواناکانی پێویست بۆ ئەم بابەتە ئەتوانن لە چوارچێوەی فێربوونی نیوان کلتوریەوە بدۆزرێنەوە و گەشە پێبدرێن. پەروەردەی نیوان کتوری هەم گواستنەوەی زانست و هەروەها حەزی پێکگەیشتن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نیوان ئەندامانی ئەتنیک و کلتورە جیاوازەکان لە ئاستێکی بەرزدا بە چڕ و پڕی لە خۆ دەگرێت.
مەبەست لەم کارەی HÎNBÛN ئەوەیە کە ژنان بزانن کە زۆرێک لە کێشەکانی ئەوان، کێشەی هەموو ژنانن، بە بێ جیاوازی بنەچە و نەتەوایەتی و هەر بۆیەش ئەبێ چارەسەری هاوبەشیش بدۆزرێتەوە بۆیان. ژنان ئەبێ هەستیار بکرێن بۆ ئەوەی ئەم شتە بناسن و بە کاری پێکەوەی بە کردەوی بکەن. HÎNBÛN ئەخوازێ یەکگرتنێکی ئەرێنی درووست ببێ کە هەر دوولا گەشەی پێبکەن و بتوانن کێشە و گرفتەکان لە نێو یەکتردا باس بکەن و بۆ زاڵ بوون بە سەریشیاندا یارمەتیان دەکات.