ناوەندی پەردەوەردە

دوای راوێژ لە بواری جۆراوجۆردا، بەشی پەردەوەردە دووهەم بواری مەزنی چالاکی رێکخراوەکەیە. 

ئەم بەشە ئاڵووگۆڕی زانیاری، بۆنە و رووداوەکان، گەشتی تایبەت بۆ ناساندی شار و مۆزەخانەکان تا رێنوێنی پێویست بۆ دۆزینەوە کار لە خۆ ئەگرێت. بۆ زانیاری وردتر لە بارەوە بەشی „Highlight“ هەڵبژێرن.
HÎNBÛN لەم بەشەدا سەرەتا کۆمەڵێک زانیاری لە سەر ئەم بوارانەی خوارەوە بە زمانی دایکی پێشکەش دەکات:

  • سەبارەت بە بەراوەرد و بە فەرمی ناسینی بڕوانامەی خوێندن
  • بازاری کار (تایبەت بەو کار و پیشەی بە/بێ بەڵگەی بە فەرمی کراوی)
  • کاری کاتی
  • کاری پارە وەقت و کاری بچووک
  • بەرنامەی پشتیوانی لە لایەن ناوەندی کار Arbeitsagenturen و بەشی بەرێوەبەری پێگەیاندن Weiterbildungsträger
  • خوولەکانی زمانی ئاڵمانی لە ئاستی سەرەتایی خوێندن و نووسینەوە تا ئاستی فێربوونی زمان بۆ کارکردن.
  • ئامادەکردنی داخوازی کار، خۆئامادە کردن بۆ دیمانە لەگەڵ خاوەن کار، بەتایبەتی پێوەندیدار بە رێنوێنی و رێوشوێنەکانی ناوەندی کار (Jobcenter)

مەبەستی سەرەکی لێرەدا پشتیوانی لە ژنانە، بۆ ئەوەی رێگای خۆیان لە دونیاری کار و پیشەدا بدۆزنەوە. لێرەدا هەوڵ ئەدرێت لێهاتوویی ژنان بە پێی ئەزموونەکای کاری، تاکە کەسی ئەوان و هەروەها ئاستی تواناییەکانیان دیاری بکرێت. حەز و خۆزگەکانیان بۆ کاری دڵخواز لە بەرچاو ئەگیرێت و بە پێی تواناش هەوڵ ئەدرێ وەدیبهێنرێت. ئاستی ئەم پشتگیریە لەگەڵ ئێوە هەنگاو بە هەنگاو ئەگۆڕێ و گەشە دەکا. پێکەوە لەگەڵ هاوکارەکانماندا هەوڵ ئەدەین ئەم ئەزمون و ئاکامانە لە بەرنامەکانماندا رەنگ بداتەوە و بگونجێندرێن و جارێکیتر دایانبرێژینەوە.
بە پیی ئەزمون ژنان رێگری و لەمپەری زۆریان لە بەردەم دایە، لەوانە وەکوو:
زەختی دەروونی، ترس، ئاستی لاوازی زمان، شارەزایی کەم، نەبوونی بڕوانامەی خوێندن یان خۆ بە فەرمی نەناسینی بەڵگەکانیان و هەروەها ئەگەری ئەوەی بە هۆی تەمەنەوە چیتر نەتوانن بۆ چەند ساڵ بچنە دەورەی پەروەردە و فێرکاریەوە. لێرەوە بە تایبەت ئەو ژنانە زیاتر تووشی کێشە و ئەستەم دێن کە منداڵ دار و تەنیا باڵن. لەوانەیە ئەم کەسانە بە هۆی نەبوونی کەسێک کە ئاگای لە مناڵەکەیان بێت نەتوانن بچن لە کاتێکی دیاریکراودا دەوام بکەن، یان خۆ خاوەنکار ئامادە نەبێت لە کارێک دا کە بۆ بارودۆخی ئەو و کات و ساتی ئەو گونجاوبێت، دایبمەزرێنێت.
لێرەدا ئەبێ کۆمەڵگا، خاوەن کار و سیاسەت دانەرەکان ئاورێکی جدی لە دایک یان باوکە تەنیاکا بدەنەوە، کە تا دێ و رێژەیان زیاتر ئەبێ.

Frauentreff mit Frühstück Berlin
بۆ زانیاری زیاتر

بەرچایی لەگەڵ ژنان

لە یەکەم چوارشەممەی هەر مانگێک بەرچایی یان نانی بەیانی لە گەڵ ژنان کاتژمێر 10 بەرێوەدەچێت و دەرگا بۆ هەموو ژنان بێ جیاوازی زێد و وڵاتیانەوە ئاواڵایە.

Deutsch lernen für Frauen Berlin
بۆ زانیاری زیاتر

پێکەوە دووان “فێربوونی نوێ”

گفت و گۆی گرووپی بە ناوی “فێربوونی نوێ” کەشێکی ئارام بۆ ژنانی کۆچبەر دەرەخسێنێت کە خۆیان ئاست و خێرایی قسە کردنی بە زمانی ئاڵمانی هەڵبژێرن و تەیدا قسە کردن لە سەر ژیانی رۆژانە بە ئاڵمانی فێر ببن. ژنان بەو جۆرەی خۆیان حەز ئەکەن ژیاننامەی خۆیان ئەنرخێنن، ئەتوانن باس لە دۆخی ژیانی خۆیان بکەن، بەرانبەر بە ژیانی کۆمەڵایەتی ئێستایان زیاتر بکرێنەوە و لە گەڵ یەکتر بکەونە راگۆڕینەوە وبەم چەشنە یەکتر بە هێزتر بکەن.
ئەمانەش زۆری لە رێگای کاری هەستیاری بەرێوەبەرانی فێرگەی زمانەوە بەدی ئەهێنرێ کە بە دڵسۆزی و وەفادارییەوە متمانەوە ژنانی بەشدار بوو بە دەست دێنن. ژنان بە هۆی ئەم کۆبوونە و یەکتر بینینانەوە بەراستی شتی “نوێ فێر بن”.
ئەم گرووپە هەموو سێ شەممەیەک کاتژمێر 10:00 – 12:00 و پێنج شەممەیەک 10:30 – 12:30 چاویان بە یەک ئەکەوێت.
بۆ ناونووسی کردن پێوەندی بەم ژوومارە تەلەفوونەوە بکەن:030 336 66 61

Frauentreff Rosa Gruppe in Berlin
بۆ زانیاری زیاتر

کۆبونەوەی ژنان ” گرووپی Rosa”

لە ٣٥مین ساڵیادی HÎNBÛN دا ئەم گرووپە لە چاوتروکانێکدا ناوی “گرووپی Rosa”ی بۆ خۆی هەڵبژارد. ئەم ناوە بە دڵنیاییەوە لە بەر رەنگی پەمەیی یان جل و بەرگی پەمەیی بۆ کچان و ژنان دانەندراوە، بەڵکوو مەبەست بوێری و ئازایەتی ئەو ژانانەیە، کە رووبەڕوی کڵیشە و بیرە داخراوەکان بوونەتەوە. ئەم گرووپە بانگهێشتی گشت ژنان بە هەر بنچینە و لە هەروڵاتێکەوە بۆ هاوکاری دەکات.
گرووپ هەموو پێنج شەممەیەک کاتژمێر 13:00 کۆدەبێتەوە.
بۆ ناونووسی کردن پێوەندی بەم ژوومارە تەلەفوونەوە بکەن: 030 336 66 61

Deutschlerngruppen für Frauen mit Kindern in Berlin
بۆ زانیاری زیاتر

گرووپی فێربوونی زمانی ئاڵمان بۆ دایکان و ساواکانیان (0-2 ساڵان)

ژنانی پەنابەر لەگەڵ ئەوەی چاویان بەسەر مناڵەکانیانەوەیە ئەشتوانن وشە و رەستەی نوێی ئاڵمانی فێر ببن و لەگەڵ ژنانیتر پێکەوە راهێنانی قسەکردن بە ئاڵمانی بۆ کەڵک وەرگرتنی لە ژیانی رۆژانەیان بکەن.
ئەم گرووپە هەموو دووشەممەیەک کاتژمێر 9:30 – 11:00 و پێنج شەممەیەک 11:30 – 13:00 کۆدەبێتەوە.
ئەم خوولە لە ئێستادا بە شێوازی ئۆنلاین بەرێوە دەچێت: هەموو سێشەممەیەک کاتژمێر 10:00 – 11:30.
بۆ ناونووسی کردن پێوەندی بەم ژوومارە تەلەفوونەوە بکەن: 030 336 66 61

Workshops für Frauen in Berlin
بۆ زانیاری زیاتر

خوولەکانی فێرکاری

HÎNBÛN چاوێک بە سەر بەشێکی زۆری وۆرکشۆپ و خوولەکانی فێرکاریدا دەخشێنێتەوە. زۆرتر ئەو بابەتانە کاریان لە سەر کراوە کە پێوەندیدار بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان بووو و پێویستیش بووە لە گرووپێکدا و بەکاتی زۆر و هەوڵی زۆرەوە بەرێوە بچن. بۆ ئەو مەبەستەش زۆر ئامێر و کەرەستەی پێوەندی بە کار هاتوون. بەتایبەتی بەشی هونەری بە فۆرمە جۆراوجۆرەکانەوە دەوری بەرچاو و بەکەڵکیان گێڕاوە.

بۆ وێنە :

  • خولی وێنەکێشان بۆ منداڵان و مێرمنداڵان لە ژێر ناوی ” من چی لە لە سەر زێدی دایک و باوکم ئەزانم” بە هاوکاری ناوەندی Kunstbastion Zitadelle لە شپانداو.
  • درووست کردنی جل و بەرگی کوردی بە کاغەز و پاشان نمایشت کردنی.
  • گەشتی وێنەکێشان و دواتر پیشانگایک بە ناوی “بێرلین، نیشتمانی نوێی من”
  • خولی وێنە کێشان بۆ ژنان لە ژێر ناوی “بێرلین بۆ من …”. ژنان وێنەی ئەو شتانەی لە بێرلین بە دڵیان بوو یان خۆ بێرلینی لای ئەوان تایبەت کردووە لە ژێر راهێنانی تراپیستی هونەری تانیا تسویک دا ئەکێشایەوە.
  • خولی فێرکاری بۆ درووست کردن و کێشانەوەی هێڵکاری بە هاو کاری کۆمەڵی هونەرمەندان لە migrantas.org، “ژنانی کۆچبەر لە بێرلین”
  • بە تووندووتیژی ناو ماڵ بە هاوکاری کۆمەڵی هونەرمەندان migrantas.org.
Seminare für Frauen Berlin
بۆ زانیاری زیاتر

سمینارەکان

HÎNBÛN سمینارەکانی بۆ ژنانی هاوکاری و هەروەها بۆ ئەو ژنانەشی سەردانمان دەکەن، بەرێوەدەبات. ئەم سمینارانە لە دەرەوەی کەشە باو و ئاساییەکانەوە بەرێوە دەچن بۆ ئەوەی کە کاریگەرییەکانی ژیانی رۆژانە بڕەوێننەوە و پێکەوە بابەتە جۆراوجۆرەکان تاوتوێ بکەن و بەم هۆیەوە زیاتر لەو شتە نوێیانەی فێری بوون قووڵتری ببنەوە.

Garten der Kulturen in Berlin

باغچەی نێوان کلتوری Interkultureller Garten

ئێمە هەموو رۆژانی هەینی کاتژمێر 15:00 تا 18:00 دەچینە باغچەی فرە کلتوری سەر بەSOS Kinderdorf e.V., لە Gatowerstr. 199, 14089 Berlin Spandau

شوێنی کۆبوونەوە:
لە کەش و هەوای خۆشدا لە باغچەی نێوان کلتوری بەرێوە دەچێت و کاتێکیش کەش و هەوا گونجاو نەبێت لە ناوەندی فێرکاری هەر ئەو شوێنە کۆدەبینەوە.

یا خۆ:
پێشتر لە HÎNBÛN هەموو هەینیەک کاتژمێر 14:00 یەک دەگرین
تکایە ناوی خۆتان لای کوردستان ئەسەد تۆمار بکەن!

تکایە لە بیرتان بێت

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.