ئێمە هاتووین کە بمێنینەوە!

HÎNBÛN لە ساڵی 1981  دا و لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی لێکۆڵینەوە بە ناوی ” شیکردنەوەی ژیانی ژنانی کورد لە بێرلین”  سەریهەڵدا، کە لە لایەن وەزارەتی فیدراڵ بۆ پەروەردە و زانست و هەروەها سێناتی بێرلین وەڕێ خرابوو.

ئەمڕۆکە HÎNBÛN رێکخراوێکی نێودەوڵەتیە کە لایەن کڵێسای ناوچەیی ئیڤانگلیشی شپانداوە پاڵپشتی دەکرێ و سێناتی بێرلین و ئیدارەی خۆجێی شپانداو لە رووی دارایەوە دابینی دەکەن. ئەم رێکخراوە درگای بۆ گشت ژنان و بنەماڵەکانیان ئاواڵەیە. ژنانی زیاترلە 40 وڵاتەوە سەردانمان دەکەن: لەوانە کۆچبەرە کرێکارە پێشووەکان کە ئێستا سێهەم نەوەیان لە بێرلین ئەژین و هەروەها ئەونەشی تازە گەشتوونەتە بەرەوە.

ناوی پرۆژەکە  خۆی هەموو پلانەکە ئەدرکێنێ: HÎNBÛN (وشەیەکی کوردیە) واتا: “فێربوون- شتی نوێ ئەزموون کردن”

شوێنێکە بۆ فێر بوونی نێوان کلتووریییەکان لەبەر ئەوەی لێرەدا ژنانی خۆجێی و ژنانی کۆچبەر پێکەوە ئەکەونە پێوەندی و ئاڵووگۆڕە و ‘شتی نوێ ئەزموون دکەن’ و بەم جۆرە یەکتر باشتر دەناسن.

لێرە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، کەسی، تەندرووستی و پرسیارەکانی تایبەت بە مافەکانی نیشتەجێ بوون  پرس و راوێژ بۆ ژنان بەرێوەدەجیت و ئەوان ئەتوانن ئاواتەکانیان بۆ خوێندن بهێننە دی و لە کۆرەکانی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری و بۆنە کلتووری و هەروەها چالاکی گرووپیەکاندا بەشدار بن و تەنانەت خۆیان ئەم شتانە بەرێوە ببەن.

مەبەست ئەوەیە کە تەریک کەوتنەوەی ژنان پێچوانە بکرێتەوە و متمانە بوون بە خۆیان بەهێز بکەن و بەشداری بەرانبەر و سەربەخۆی کۆمەڵایەتیان پێش بخرێت.

پێش مەرجێکی گرینگ بۆ گەیشتن بەم مەبەستە “کرانەوەی بە ڕووی نێوان کلتووری” لە لایەن گشت رێکخراوەکان، خزمەتگوزارییە یاساییەکان و هەروەها هەموو ئیدارە و دایرەکانی کۆمەڵگای ئێمەیە بۆ وینە بە بەکارهێنانی بەردەوامی وەرگێڕی زمان  و هەروەها کەڵک وەرگرتن لە پەروەردە وفێرکاری نێوان کلتووریە.
لەم بەستێنە دا HÎNBÛN خۆی وەک ” سازکەری پردێک” ئەبینێ، وەک رێکخراوێک  بۆ پەڕینەوە کە تەیدا دەستی ژنان بۆ بڕینی رێگاکەیان دەگرێ و هاوڕێیەتیان دەکات.

بە بەرێوەبردنی بۆنە و کۆڕەکان و هەروەها چالاکیە هاوبەشەکان ئەبێ بیروڕای گشتی سەبارەت بە ژنانی کۆچبەر هەستیارتر بکرێ و رێگاش بۆ پێکەوە ژیانی ئاشیانە و بنیاتنەر لەگەڵ یەکتردا خۆش بکرێ. بیرۆکەی سەرەکی ناوەندێکی فێرکاری و راوێژ دان ئەوەیە کە ئێمە بتوانین بەو پەڕی رێزەوە لەگەڵ یەکتر، یانی لە ژنێکەوە بۆ ژنێکیتر “لە ئاستی بەرانبەردا” بجووڵێنەوە، کەواتە ئامادە بین گوێ بۆ یەکتریش شل بکەن و هاوکاری یەکتر بین و متمانەی دوولایەنە درووست بکەین. لەم چوارچێوەدا HÎNBÛN “تێکەڵ بوون (Integration)” بە پرۆسەیەکی زیندووی دوولایەنە و دادپەروەرانە  دەزانێ کە وەک دەوڵەمەندیەک و “سەرکەوتنێکی دوو سەر براوە”* سەیر دەکرێت

پێوەندیمان پێوە بکەن!

*لە ستراتیژی دوو سەر براوە کە بە ستراتێژی سەرکەوتنی دوو قاتیش ناسراوە مەبەست ئەوەیە کە هەموو لایەنە بەشداربووەکان و ئەوانەشی ئەم دۆخە دەیانگرێتەوە قازانج بکەن. هەر لایەنێکی مامەڵەکە هەوڵ ئەدا رێزی بەرانبەرەکەی بگرێ و بەرژەوەندییەکانی ئەوانیش رەچاو بکات. لایەنەکان لە دۆخی بەرابەردا بۆ راگرتنی هاوسەنگی بەرژەوەندی کە بۆ هەر دوو لایان بە سوود بێت تێدەکۆشن. هەروەها کاریگەرییەکان لە سەر لایەنی سێهەمیش لە بەرچاو دەگیرێت. ئەم ستراتێژییە زیاتر بۆ سەرکەوتنی بەردەوامی درێژماوە و هاوکاریکردنی درێژماوە بەریوەدەجێت نەک سوود و قاجانجێکی کورت ماوە. (ویکیپیدیا)

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.