HÎNBÛN لە شپانداو بە باشی جێکەوتووە و پێوەندی زۆری دامەزراندووە و بۆیە لێرەوە ئەیەوێ سپاسی گشت ئەو لایەنانە بکات کە بۆ چەند دەیە هاوکاریان کردووین.
کار لە سەر شێوازی تۆڕی یان کوومیتەیی ئاڵووگۆڕی پەسپۆڕانە و بەرۆژکرای بیر وڕا و هەروەها گواستنەوەی زانیاری لە ئاست ناوچەیی و بان ناوچەیی لێدەکەوێتەوە. ئەمەش هاندان و هەول بۆ گەشە پێدانی پرۆژەپلانی نوێ بە دوای خۆیدا دێنێت. پسپۆڕی زانستیانە بە چەشنێکی کاریگەر لە کارەکانماندا بەکار دەبرێن. بە هۆی کار لە کوومیتەکان هاوکاری و تۆڕی پێوەندیەکان پەرە دەستێنێت، بۆنە و رووداو، دەستپێشخەری و چالاکی هاوبەش بەرێوەدەچێت. ئەم شتانە هەستیاری سیاسیەکانی ناوچەیی و هەروەها بیر وڕای گشتی بۆ گرینگیدان بەو ژنانەی سەردانی HÎNBÛN دەکەن بەهێزتر دەکات.
هاوکاریەکان و تۆڕەکان:
لە بەشی فرەکلتوری و پەروەردەدا:
- کۆچبەران
- تەندرووستی من
- خێرخوازی بێرلین/ئاگالێبوون/ SparBo
- بنکەی ئاگالێبوون
- O.S. Kinderdorf e.V. (باغچەی فرەکلتوری Gatow)
- ناوەندی کوردی
- یەکیەتی بنەماڵەی کوردی ناسراو بە “یەک ماڵ”
- بیروڕاگۆڕینەوە بۆ دێمۆکراسی لە شپانداو
- پەروەردەی زیاتر و لێهاتووی TIO
- IBA (زانستگای نێودەوڵەتی کاروپیشە لە بێرلین)
- AJAKS– سەنتەری کاری ئێڤانگلیشی بۆ گەنجان لە شپانداو (سەنتەری کاری نێوان کلتوری بۆ گەنجان، بۆنە و چالاکی هاوبەش)
- پرۆژەی پاڵپشتی هاوبەش KIKON لە کڵێسای ناوچەی ئێڤانگلیشی شپێنداو
- فێرگەی پۆلیسی بێرلین، بەشی پەروەردەی سیاسی (بۆنە و رووداوەکان بۆ زانیاری سەبارەت بە بەردەوامی پەروەردە)
- Ginko Berlin gGmbh
بەشی پەنابەران
- ناوەندی ڕاوێژ بۆ دەرمانی دەروونی راونراوە سیاسیەکان Xenion e.V.
- خزمەتگوزاری بەشی ئامادەکاری نەخۆشخانەی ئێڤانگلیشی Waldkrankenhauses
- ئەنجوومەنی پەنابەرانی بێرلین
- ناوەندی پەروەردە و راوێژ بۆ گەنجانی پەنابەر / KommMit
- Sprengelkonvent (EKBO) بۆ رێکخستنی ژنانی پەنابەر
لێکۆڵینەوە و پەوەردەی تر
- NAVEND-ناوەندێک بۆ خوێندکارانی کود (باروودۆخی کوردەکان لە ئاڵمان)،
- ئینستیتۆی کورد لە پاریس (تۆڕی پێوەندی و تێکڵاوی کوردەکان لە ئورووپا)،
- بەرهەمەکانی دیاکۆنی، و کۆمەڵەی فێدراڵ و هەرێمی (ئاڵووگۆڕی بیروڕای پسپۆڕانە و لێهاتوویی)
- ناوەندی بێکارەکانی بێرلین BALZ
هاوکاری و تۆڕی پێوەندیە هەرێمیەکان
- تۆڕی شپانداو دژی تووندوتیژی خێزانی
- رێکخراوی ئۆیلالیا ئایگەنزین
- دەفتەری ناوچەیی بەرێوەبەری ژنان و پرسی بەرابەری شپانداو
- ئەنجوومەنی شار بۆ ئاوەدانی، پلاندانان، تەندرووستی لە شپانداو
- رێکخستنی تۆڕی پێوەندی هاریکاری زوو (لە کاتی زەیسانی تا مناڵی تەمەن سێ ساڵ) BA لە شپانداو
- بەرێوەبەری پرسی تێکڵاوی بێرلین لە شپانداو
- بەرێوەبەری پرسی بەرابەری ئیدارەی کاری شپانداو
- بەرێوەبەری پرسی تێکڵاوی ئیدارەی کاری شپانداو
- بەشی راوێژی ئیمانۆئێل شپانداو
- بەشی پێشگیری پۆلیس، کۆچبەری و تێکڵاوی لە بەشی کاردا
- ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی هاسێل هۆرست
- ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی هییرشتراسە نۆرد
- ماڵی سەربەخۆی ژنانی شپانداو
کاری کوومیسیۆنەکان
- ئەنجوومەنی راوێژکاری ژنانی شپانداو
- پرۆژەکانی ژنانی کۆچبەر لە فۆرۆمی بێرلین
- گرووپی کاری کۆچبەری، تێکڵاوی و پاراستنی پەنابەران سەر بە Diakonischen Werkes Berlin-Brandenburg
- گرووپی کاری پاراستنی منداڵاn
- ئەنجوومەنی راوێژکاری بۆ پرسی کۆچبەری و تێکڵاوی سەبر بە ئیدارەی ناوچەیی شپانداو
- گرووپی کاری پەناخواز& پرسی تێکڵاوی سەر بە کڵێسای ناوچەی شپانداو
- گرووپی کاری دیاکۆنی کڵێسای ناوچەی شپانداو
- کۆبوونەوەی بەردەوامی کارمەندانی کڵێسای ناوچەیی
- کۆبوونەوەی دەستەی بڕیاڕدەر بۆ پرسی “تووندووتیژی خێزانی”
- کۆبوونەوەی دەستەی بڕیاڕدەر بۆ پرسی تەندرووستی
- تۆڕی پێوەندەی بۆ یەکتر ناسینی “پەنابەران”
تۆڕی شپانداوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تووندوتیژی خێزانی
“بینین لە جیاتی خۆ گێل کردن”
بەم جۆرە دەستپێکی بانگەشەی بەربڵاو لە لایەن تۆڕی شپانداوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تووندوتیژی خێزانی لە چاپەمەنیەکاندا بڵاوبوونەوە. وەکوو ئەندامێکی لێژنەی بەرێوەبەری، HÎNBÛN دەستی بە بەڕێوەبردنی ئەم چالاکیە بە هاوکاری لەگەڵ ئەنجوومەنی دەوڵەتی ناوچەیی بۆ تەندرووستی فڕانک بێویگ، داواکاری پێشوو بۆ پرسی بەرابەری و ژنان ئانووکا ئاهۆنێن و هەروەها رێکخراوی پرۆژەی ژنانی ئۆیلالیا ئایگێنزین کردووە. ئەم هاوکاریە لە ژێر چاوەدێری فرانسیزکا میلاتا بەرێوە چوو. ئەم چالاکیە هەروەها لەلایەن گێرهارد انکە و شتێفا ماشولیک لە ئەندامانی ئەنجومەنی راوێکاری دەوڵتی ناوچەیی بەڕێوە برا، کە هەموو کەرەستەکانی هاتووچۆیان ئیدارەی ئاسایشیان بە ستیکێری تایبەتەوە رازاندەوە. تێچووی ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەشی ماستەرپلانی سێنا بۆ تەندرووستی دابینکرا.
لە خوولەکانی فێرکاریدا پرسی تووندووتییزی خێزانی لە گەڵ تووشبواندا خراوەتە بەر باس و لە لایەن ئەوانیشەوە بەشێوەیەکی سادە بە رێگای وێنە و نیگارەوە کێشراوەتەوە. دارشتنەوە و ساغکردنەوەی هونەریان لە جۆری هێڵکاری روون و سادە دا لە لایەن ژنانی هونەرمەندەوە مارووا دی كۆمۆ و فلۆرێنسیا یوونگ لە کۆمەڵی کۆچبەرانەوە ئەنجامدراوە.ئاکامی ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی پیشانگایەک هەر لە دەستپێکیەوە 8ی مارسی 2017ەوە بەرێوەدەچێ و ئەکرێت بە قەرزیش بدرێت.ئەم تۆڕە خۆی وەک رکابەرێک بۆ رێکخراوی BIG e.V. یان بەشی یارمەتی بە رێگای تەلەفوونیدەوڵەتی فێدراڵ ناناسێنێت، بەڵکوو زیاتر وەک تەواوکەرێک تایبەت بە ناوچەی شپانداو چالاکی ئەنوێنێ بۆ ئەوەی ژنان راستەوخۆ لە شوێنی خۆیان دا یارمەتیان پێشکەش بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش رێکخراوەکانی Eulalia Eigensinn e.V. بە ژوومارە تەلەفوونی 030 335 11 91 و هەروەها HÎNBÛN بە ژوومارە تەلەفوونی 030 336 66 62 لە بەردەستدان.