ئێمە ئامادەین لە بەرامبەر هەموو ئەو پرسانەی کە روو بەرووی ژنانی پەنابەر و بنەمالەکانیان دەبنەوە راوێژیان
پێبدەین:
- راوێژ بۆ کار وباری کۆمەڵایەتی پێوەندیدار بە:
ئیدارەی کار، ئیدارەی سووشیاڵ، یاسای دابین کردنی بژێوی کۆچبەر، پارەی ماڵ، پارەی منداڵ / یارمەتی زیاتری دارایی بۆ منداڵان، یاسای تایبەتی دابینکردنی بژێوی منداڵان (لە دۆخی تەنیایی بەخێکەردا) - ئاراستە گرتنی ژیانی رۆژانە:
شی کردنەوەی نامەکان، پرسەکانی پێوەندیدار بە خانوو، کرێ خانوو، هەژماری بانکی، داخوازینامەکان، رێکەوتننامەکان، هەڵوەشانەوەی رێکەتنەکان (بە تەلەفوون)، بیرهێنانەوە، قەرزەکان، وادەکان، ئەرکەکانی لایەنە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، یارمەتی بۆ نووسین، چۆنیەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ راسیسزم و هەڵاواردن. - یاسای مافی شارۆمەندی:
بەڵگەنامەی لە دایک بوون، بە فەرمی ناسینی داکیۆمێنت و بەڵگەکانی ژیانی هاوبەش و جیابوونەوە، بە پێی بنەما نێونەتەوەییەکان - بنەماڵە:
پرسەکانی پێوەندیدار بە پێگەیاندنی منداڵان (باغچەی ساوایان، قووتابخانە، شەڕ لە ناو بنەماڵەدا)، کێشە لەگەڵ هاوژین/ پیاوەکە یان خزمەکانی تر، دابران، جیابوونەوە، کێشەی نێوان نەوەکان، کێشە کلتوورییەکان. - پەروەردە& کار و پیشە:
وەرگێران و بە فەرمی ناسینی ىروانامەکانی خوێندن، دەستراگەیشتن بە بازاڕی کار، زانیاری لە سەر کار و پیشەکان و دەرفەتەکانی داخوازی بۆ کار، شوێنی وەرگرتنی راوێژ بۆ خوێندن، دۆزینەوەی خوولی فێربوونی زمان، قووتابخانە، دەورەی کارناسی یان خۆ فێرکاری 
ڕا و تەگبیری یاسایی هەر دوو حەوتوو جارێ دووشەممان کاتژمێر 16:00 بە بەشداریی پارێزەرێک و بە پێی پێویست بە بوونی نێونجیکەری زمانی بۆ وەرگێڕان لە زمانی دایکیدا بەڕێوەدەچێت.
ئەم راوێژکاریە بێبەرامبەرە و ئەم پرس و بابەتانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:
- نێشتەجێ بوون
 - مافی کار کردن
 - داخوازیەکانی پەنابەری
 - پەنابەری کڵێسا
 - پێوەست بوونی ئەندامانی بنەماڵە
 - یاسای مافی شارۆمەندی: بەڵگەنامەی لە دایک بوون، بە فەرمی ناسینی داکیۆمێنت و بەڵگەکانی ژیانی هاوبەش و جیابوونەوە، بە پێی بنەما نێونەتەوەییەکان
 - مەترسی ناردنەوە
 - مافی بوونە هاووڵاتی
 - رێکەوتننامە و هەڵوەشاندنەوەی
 - وەرگرتنی بەڵگەی راوێژی بێبەرانبەری یاسایی، یارمەتی بۆ تێچووی کاروباری یاسایی
 
را و تەگبیر سەبارەت بە بابەتی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە ژوورێکی پارێزراو بەرێوەدەچێ و ناو و نیشانی کەسەکەش بە دڵخواز ئەتوانێ نەناسراو بمێنێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وادەی تایبەت لە دەرەوەی کات و ساتی راگەیەندراو دادەنێن.
لە حاڵەتی پەلە و زۆر پێویست دا تکایە زوو پێوەندەی بە تەلەفوونی ناوەندی پۆلیس 110 ئەوە بکەن.
لە دەرەوەی کاتی ئیداری ئێمەدا پێوەندی بکەن بە ناوەندی دژ بە تووندوتیژی دژ بە ژنانی بێرلینەوە:
BIG Hotline 030 611 03 00
بەشی راوێژی تەندرووستی لە چوارچێوەی راوێژی دەروونناسیەوە بەرێوە دەچێت. ئێوە لێرەدا زانیاری لە سەر سیستەمی تەندرووستی ئاڵمان و هاوکاری پێویست بۆ ئامادەکردنی داخوازی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە هاریکاری تایبەت بۆ خۆتان یان خزم و کەس یان خۆ منداڵان وەردەگرن.
لە لایەن:
- خزمەتگوزاری ئاگا لێبوون
 - زانیاری سەبارەت بە منداڵ بوون
 - هەموو جۆرەکانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان
 - خاوەن پێداویستی بە رادەی قورس
 - کێشەکانی تایبەت بە تەمەنەوە
 - نەخۆشیە سەختەکان
 - تراوما
 - کێشە دەروونی – کۆمەڵایەتییەکان
 - باشتر کردنی دۆخی تەندرووستی
 - وەرزش و خواردن
 
											
				
			
					










