ئێوە قوربانی تووندوتیژی خێزانین؟ تکایە پێوەندیمان پێوە بگرن. ئێمە بە بێ بەرانبەر راوێژتان پێشکەش دەکەن.

لە 1ی فێوریەی 2018 ” پەیمانی ئەنجوومەنی ئورووپا بۆ پێشگرتن و تێکۆشان دژ بە تووندووتیژی لە دژی ژنان و تووندوتیژی خێزانی” چووە خانەی جێبەجێ بوونەوە و وەکوو یاسا لە کار کرا. پیمانی ناسراو بە کۆنوانسیۆنی ئیستامبۆڵ هەموو لایەنەکانی دەوڵت ئەرکدار دەکات کە پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ ئەو ژنانەی تووشی تووندووتیژی بوون گارانتی بکات. هەروەها ئەرکی سەر شانیانە کە پێش بە تووندووتیژی زیاتر بگرن.

Beratung bei häuslicher Gewalt in Berlin

جۆرەکانی تووندووتیژی دژ بە ژنان گەڵێک لایەن دەگرێتە خۆ:

رێز گرتن لە ژنان و مافی بێ ئەملا و ئەولای ئەوان بۆ سڵامەتی و مافی بەرانبەر، بە هەر جۆرە تووندووتیژی نواندنێک دژیان، پوچ و بێمانا دەبێتەوە. تووندتووتیژی خێزانی بە هۆی هێرشی زارەکی، هەڕەشە لێکردن، کۆنترۆڵ کردن، سووکایەتی پێکردن، دەسترێژی لە کاتی پێوەندیگرتن دا تا بە لێدان کە ئەتوانی بە مەرگ کۆتایی بێت، ئەبێ رووبەرووی دادگای تاوانەکان بێتەوە. لە کاتی داخرانی ژیانی گشتی بە هۆی پەتای کرۆناوە دەرکەوت کە تووندووتیژی خێزانی لە پڕ هەڵەسوونی هێناویەوە و هەروەها هێرشی زاراکەی، سووکایەتی پێکردنی جینسی تا هەڕەشەی پڕ لە رق و نیفرەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا زۆر خێرا زیادی کرد. گووشاری زۆری ئەم دۆخی ئاوارتە بە هۆی کرۆناوە بەڵام ناتوانێ پاساوی هەڵکشانی تووندوتیژی بێت. هەر وەک جاران زۆربەی حاڵەتەکانی تووندووتیژی زیاتر لای پیاوان دژ بە ژنان بووە. ئەوان مافی ئەوەیان نیە. کۆمەڵگا رووبەرووی ئەم خواست و پرسە بووەتەوە کە نابێ چیتر خۆی لەو پرسە گێل کات و ئەبێ زوو خۆی تێهەڵقوورتێنێ.
ژنانێکی زۆر ناوێرن داوای یارمەتی و پشتیوانیەوە بکەن. هەر کاتژمێرێک ژنێک دەکەویتە بەر هەڕەشەی هاوژینەکەی و بیریندار ئەبێت، تووندوتیژی هەر سێ رۆژ جارێ بە مەرگ کۆتایی دێت. حاڵەتە رانەگەیەندراو یەکجار زۆرن. هۆشیاری و ئاگایی لەو بارەوە لە نێو دەور و جیران، کۆڕی هاورێیان و خزم و کەسەکان ئەتوانێ ژیانی زۆر بپارێزێت

ئێوە خۆتان یان کەسێکیتر کە ئێوە ئەیناسن، بە دەست تووندوتیژی خێزانیەوە لە بێرلین ئەناڵێنێت؟ تکایە پێوەندیمان پێوە بکەن!

پێوەندیمان پێوە بکەن!

ژنانی پەنابەر کە پێویستیان بە وەرگرتنی راوێژە و بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی دەکەن هەموویان تایبەتی قوربانی بەکارهێنانی تووندووتیژی لە ناو پێوەندی خێزانی، تووندوتیژی سێکسی یان بە کوێلەکراوی رووداوەکانی کاتی شەڕ نین. ئەوان لە وانەیە بە زۆر بەشوو درابێن یان خۆ بە هۆی خەتەنەی زۆرەملی قەرەبوو نەکراوەوە بریندار کراون. ئەوان هەموو ژیانیان بە ئازاری دەروونی و ژانی جەستەیانەوە ئەنالێنن. ئەوانیتر بە دەم ترس لە روودانی تاوان لە ژێر ناوی شەرەف ئەژین و قەت هەست بە پارێزراوی ناکەن. شەرەف بەڵام ئیزنی بێ رێزی بە ژنان و کووشتنیان نادات!

ژنان زۆربەی کات وەک رابردوو خۆیان بە گرێدراوی یاساکان و داب ونەریتی وڵاتی خۆیان ئەزانن. خۆیان تەواو بە دەستەوە ئەدەن و بەم هۆیەشەوە ترسیان هێندە زۆرە کە ئەوانی تەواو دەستەوەستان کردووە. جگە لەوەی کە ژنان یارمەتی بە پەلە وەردەگرن، ئەوان لە بارەی زانیاری پێوەندیدار بە مافەکانیان و هەروەها هەل و دەرفەتەکان بۆ بە کردەویی کردنیان ئاگادار دەکرێن، بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامە بۆ یەکەم هەنگاوەکانیان دابڕێژن.
زانیاری هەڵەکان زۆربەی کات وەکوو ئەمرازی زەختکردن لە لایەن ئەنجامدەری تاوانەوە بە کار دێن. لێرە ژنەکان دەربارەی رەوشی یاسایی ئالمان سەبارەت بە سزای تاوانباری، سەبارەت بە مافی نیشتەجێ بوون و هەروەها مافی بەخێوکردنی منداڵەکان ئاگادار دەکرێن. ژنان لە رووی دەروونی و کۆمەلایەتییەوە و هەروەها چۆنیەتی بە کردەوەیی کردنیان پشتیوانی دەکرێن بۆ ئەوەی خۆیان لە رۆڵی قوربانی دەربێن و رێگای خۆیان بدۆزنەوە

تۆڕی شپانداوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تووندوتیژی خێزانی

“بینین لە جیاتی خۆ گێل کردن”

بەم جۆرە دەستپێکی بانگەشەی بەربڵاو لە لایەن تۆڕی شپانداوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تووندوتیژی خێزانی لە چاپەمەنیەکاندا بڵاوبوونەوە. وەکوو ئەندامێکی لێژنەی بەرێوەبەری، HÎNBÛN دەستی بە بەڕێوەبردنی ئەم چالاکیە بە هاوکاری لەگەڵ ئەنجوومەنی دەوڵەتی ناوچەیی بۆ تەندرووستی فڕانک بێویگ، داواکاری پێشوو بۆ پرسی بەرابەری و ژنان ئانووکا ئاهۆنێن و هەروەها رێکخراوی پرۆژەی ژنانی ئۆیلالیا ئایگێنزین کردووە. ئەم هاوکاریە لە ژێر چاوەدێری فرانسیزکا میلاتا بەرێوە چوو. ئەم چالاکیە هەروەها لەلایەن گێرهارد ‌انکە و شتێفا ماشولیک لە ئەندامانی ئەنجومەنی راوێکاری دەوڵتی ناوچەیی بەڕێوە برا، کە هەموو کەرەستەکانی هاتووچۆیان ئیدارەی ئاسایشیان بە ستیکێری تایبەتەوە رازاندەوە. تێچووی ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەشی ماستەرپلانی سێنا بۆ تەندرووستی دابینکرا.

لە خوولەکانی فێرکاریدا پرسی تووندووتییزی خێزانی لە گەڵ تووشبواندا خراوەتە بەر باس و لە لایەن ئەوانیشەوە بەشێوەیەکی سادە بە رێگای وێنە و نیگارەوە کێشراوەتەوە. دارشتنەوە و ساغکردنەوەی هونەریان لە جۆری هێڵکاری روون و سادە دا لە لایەن ژنانی هونەرمەندەوە مارووا دی كۆمۆ و فلۆرێنسیا یوونگ لە کۆمەڵی کۆچبەرانەوە ئەنجامدراوە.ئاکامی ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی پیشانگایەک هەر لە دەستپێکیەوە 8ی مارسی 2017ەوە بەرێوەدەچێ و ئەکرێت بە قەرزیش بدرێت.ئەم تۆڕە خۆی وەک رکابەرێک بۆ رێکخراوی BIG e.V. یان بەشی یارمەتی بە رێگای تەلەفوونیدەوڵەتی فێدراڵ ناناسێنێت، بەڵکوو زیاتر وەک تەواوکەرێک تایبەت بە ناوچەی شپانداو چالاکی ئەنوێنێ بۆ ئەوەی ژنان راستەوخۆ لە شوێنی خۆیان دا یارمەتیان پێشکەش بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش رێکخراوەکانی Eulalia Eigensinn e.V. بە ژوومارە تەلەفوونی 030 335 11 91 و هەروەها HÎNBÛN بە ژوومارە تەلەفوونی 030 336 66 62 لە بەردەستدان.

وادەیەکمان لەگەڵ دا دابنێن!

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.