لە یەکەم چوارشەممەی هەر مانگێک بەرچایی یان نانی بەیانی لە گەڵ ژنان کاتژمێر 10 بەرێوەدەچێت و دەرگا بۆ هەموو ژنان بێ جیاوازی زێد و وڵاتیانەوە ئاواڵایە.

لەوتی HÎNBÛN هەیە، خواردنی بەیانی یان بەرچایی لەگەڵ ژنانیش جارێک لە مانگدا بەرێوە دەچێت. ئیتر بووە بە نەریتێک و کەس ناتوانێ بیر لە لابردنی بکاتەوە، تەنانەت گۆڕینی کاتەکەشی بۆ رۆژێکیتر بووەتە بڤە.

ژنانی سەر بە وڵاتانی جۆراوجۆر و بە تەمەنی جیاوازەوە لێرە لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە. زۆریان بە ساز کردنی خۆرادنی خۆماڵی وڵاتی خۆیان بەشداری بووفێت دەکەن.

ئەوانەی لە کاتی بەرچایی لەگەڵ ژناندا سەردانی HÎNBÛN ئەکەن سەر بە نەوەی جیاوازن. هێندێکیان تازە پێوەندیان بە HÎNBÛN کردووە و بەشێکیشان ساڵانێکی زۆرە سەردانی بەشی راوێژ و خوولەکانی زمان دەکەن و لە گرووپەکاندا بەشدار بوون.

Treffpunkt für Frauen in Berlin

تەنانەت ئەگەر ئەوان چیتر پێویستیشیان بە وەرگرتنی راوێژ نەمابێت، بۆ ئەوان ئێرە شوێنێکە لە مێژە ئەیناسن و بەردەوام سەردانی ئەکەنەوە و ئەتوانن هاوڕێکانیان لەوێ جارێکیتر بە سەر بکەنەوە.

بەمجۆرە “بەرچایی لەگەڵ ژنان” جێی خۆی لە HÎNBÛN قایم کردووە، ئەگەر کەسێک حەز ئەکات بابەتێکی نوێ لێرە بخاتە بەر باس یان خۆ ئەوانەی دەیانەوێ وتار و کۆڕ سەبارەت بە بابەتی جیاوازەوە پێشکەش بکەن، ئەوە بانگهێشتی ئەم کۆبوونەوە ئەکرێن.

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.