بۆتان سەرنجراکێشە و ئەتوانەوێ تێکەڵ بە تێکۆشانی ئێمە بن؟ کەواتە تکایە یارمەتیمان بدە:
کات
هەل و دەرفەتی زۆر بۆ کار و چالاکی دڵخوازانە لە HÎNBÛN بوونی هەیە. ئەتوانەوێ کۆبوونەوە بۆ ژنان رێکبخەن؟ تاقەت و وزەی ئەوەتان هەیە پلان بۆ چالاکی پێکەوەیی، بۆنە و رووداوەکان، یان خوولی فێرکاری دابرێژن و بەرێوەی بەرن؟ حەز ئەکەن ببنە هاوڕێی و پشتیوانی زمانی کەسێک یان پێکەوە Tandemێک دابمەزرێنن؟ یان خۆ ئەتوانێ بێن و یەکتر بناسین؟
ئەگەر حەز بە چالاکی وا و بەشداری دڵخوازانە ئەکەن حەتمەن خۆتان لای HÎNBÛN بناسێن یان ئەوەی بین سەردانێکمان بکەن. بەدڵنیاییەوە ئەتوانین لە کۆبوونەوەیەکی خۆمانەدا زانیاری پێویستتان بدەینێ. لە حاڵەتی پێویست دا HÎNBÛN بە هەموو توانایەوە پشتیوانی و هاورێیەتیتان دەکات.
چاوەڕێتان دەبین!
پارە
Kontoinhaber: Ev. Kirchenkreis Spandau
Bank: KD-Bank
BIC: GENODED1DKD
IBAN: DE52 3506 0190 1566 0010 19
تکایە لە شوێنی Verwendungszweck حەتمەن ناوی HÎNBÛN بنووسن.
یارمەتییەکانتان بە تێچووی تایبەت لە روانگە ئیدارەی باجەوە لە قەڵەم ئەدرێن. تا سنووری 200 یۆرۆ تەنیا بوونی کۆپیەک لە بەڵگەی یارمەتی واتە بەڵگەی لە بانک خستنی یارمەتیەکە بەسە.
بۆ زیاتر لە 200 یۆرۆ ئێمە ئەتوانین بەڵگەنامەی وەرگرتنی یارمەتیتان بۆ بنێرین. بۆ ئەم حاڵەتە تکایە ناوی خۆتان، شوێنی نیشتەجێبوونتان و هەروەها رادەی ناردنی یارمەتیەکەتان بەم ئیمەیلە دا بۆمان بنێرن:
E-Mail: buero@kirchenkreis-spandau.de
پرسیارتان هەیە؟
ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.