“فێربوون- شتی نوێ ئەزموون کردن”
HÎNBÛN ئەم خوولە فێرکاریانە تایبەت بۆ هێزی پسپۆڕ لە بەشی خزمەتگووزاریە کۆمەڵایەتییەکان، ئیدارە و دایرەکان بەڕێوە دەبات. ئەوان بانگهێشت ئەکرێن “شتێ نوێ فێر ببن – شتی نوێ ئەزموون بکەن” و لەگەڵ ژنانی کۆچبەری کوردیش بکەونە قسە و ئاخافتنەوە. مەبەستی ئەم خوولە پێشکەوتووە لێک تێگەیشتنی باشترە و هەروەها کەم کردنەوەی هەڵە لێک تێگەیشتنەکان و دەمارگرژییەکانە. خۆی لە ئەساس دا ئەمە هەلێکە بۆ هاوکاری کردن. وەک نموونە ئەتوانین ئاماژە بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی بێرلین بکەین.