لە ژن تا ژن

ئێمە زیاترین لە “تەنێا” شوێنێک بۆ راوێژکاری
ئێمە شوێنێک بۆ لێک کۆبوونەوەی ژنانی سەر بە هەموو ئایینەکان، تەمەنەکان، هەموو رەنگە پێستێک، هەموو جێندەرەکان، و سەر بە هەموو وڵاتێکین!

تیمی ئێمە

تیمی بە‌هێزی  ژنانی HÎNBÛN لە هاوکارێکی سەر بە دیاکۆنی، دوو دیپلۆمی سۆشێال پێداگۆگ، کۆمەڵناسێک،  زانایەکی بواری سیاسی و دوو نێونجیکەری زمانی بۆ کوردی و عەرەبی پێکهاتوون.  ئەوان خاوەن ئەزموونێکی دوور و درێژ لە بوار کۆمەڵایەتیەکانن، کە بە پێی رێنوێنیەکانی HÎNBÛN بە بەردەوامی نوێ دەکرێنەوە. ئەم تیمە ئامادەیە لە بوارە گشتیە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها  بواری پەروەردەی تاکەکەسەکان پرس و راوێژتان پێشکەش بکات و بۆ وڵام دانەوەی خواست و دڵەروکێکانتان ئامادەیە. ئەم تیمە لە لایەن پارێزەرێکی یاسایی کە پسپۆڕی مافی بیانیەکانە پشتیوانی دەکرێت. هەروەها کۆمەڵێک کارمەندی ئازاد و خەڵکانی خۆبەشیش لێرە بۆ بەشی فێرکاری زمان، ئاگا لێبوون لە مناڵان، هاوڕێ و ئاواڵەتی کردن، بەرێوەبردن و پاڵپشتی لە بۆنەکاندا هاریکارمانن.

کەش و هەوای HÎNBÛN لە هۆڵی گەورەی بەخێرهێنان بەو شوێنە تایبەتە کوردانەوە بۆ دانیشتن یەکجار هەروا و دڵنشێنە و مرۆڤەکان هان دەدا کاتێکی زۆرتر لێرە بمێننەوە و تەنانەت بووە بە بنکەیەک بۆ پێکگەیشتنی ژنەکان.

پرسیارتان هەیە؟

ئیمە لە خزمەتتانداین. پێوەندیمان پێوە بگرن، ئێمە چاوەڕوانتانین.

پێوەندی بە HÎNBÛN ەوە بگرن.